به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:2
مێژووی بڕیار: 11/3/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق وله‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/3/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
1- ئاهه‌نگ گێرانی ره‌سمی و میللی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌بێ له رۆژی (21/3)ـه‌وه و له‌هه‌موو ساڵێكدا.
2- رۆژانی ئاهه‌نگ گێران پشووی ره‌سمی ده‌بن له هه‌موو لایێکی هه‌رێمدا.
3- ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونی یه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق