یاسای كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار:44 مێژووی بڕیار:31/10/1993 بڕیار به پێی حوكمی بڕگه(1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 25/10/1993 ی دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (18) ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: 1/كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه كه‌سێكه سیفه‌تێكی هه‌میشه‌ییان هه‌یه وبریتین له چه‌ند كه‌سێكی ئاسایی یان مه‌عنه‌وی بۆ مه‌به‌ستێك كه قازانجی ماددی تێدا نه‌بێ. 2/هه‌موو یانه ورێكخراوه یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیكا و ده‌زگای خێرخواز، كۆمه‌ڵه‌ن و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، نه‌تیا مه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی یاسایێكی تایبه‌تی بیگرێته خۆ. 3/ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه مه‌به‌ستێكی زانستی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا پیشه‌یی یا هونه‌ری یا وه‌رزشی یان خێرخوازیی یان سودێكی گشتی هه‌بوو له‌و كاته‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵانه به‌و پێیه پۆلین ده‌كرێن و هه‌ریه‌كه‌یان به پێی مه‌به‌ستی خۆی. مادده‌ی دووه‌م: 1/ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن كه‌سیتیه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌موو كاروچالاكییه‌كی خۆی بنوێنێ و بۆی هه‌یه ماڵ و موڵكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی له پێناوی به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی خۆی هه‌بێ. 2/كۆمه‌ڵه ناتوانێ ببێته كه‌سیه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی تاكو پێڕه‌وی ناوخۆی له رۆژنامه‌ی ره‌سیمدا له‌سه‌ر داوای خۆی بڵاونه‌كرێته‌وه. مادده‌ی سێ یه‌م: سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كات له‌به‌رده‌م دادگا و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمیه‌كاندا. مادده‌ی چواره‌م: ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌یان هه‌بێ: 1/ده‌بێ ئاشكرا و روون و شه‌رعی و ره‌وا بێ. 2/خزمه‌تی كۆمه‌ڵێكی دیاری كراوی گه‌لی كوردستانی عیراق بكات. 3/نابێ كه‌رتكاریی وجیاوازی ره‌گه‌زیی و ئایینی و مه‌زهه‌بی بكاته ئامانج. 4/نابێ له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌كانی دیموكراسی و جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ ناگونجاو بێت. 5/نابێ دژی داب‌و ده‌ستووری گشتی و ره‌وشت بێ. مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته كۆمه‌ڵه رێباز و هۆی دیموكراتی وئاشتیی بگرێته به‌ر بۆبه‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی به پێی یاسای ڕه‌چاوكراو. مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵه مافی كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان و مانگرتن و میهره‌جان و ئاهه‌نگ سازدان و په‌یداكردنی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان هه‌یه. مادده‌ی حه‌وته‌م: بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه مه‌رجه داوایه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كانه‌وه ئیمزاكرابێ، به‌مه‌رجێ ژماره‌یان له 15 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و هه‌موو به پێی یاسا شیاو بن و پێڕه‌وی ناوخۆی پێكه‌وه‌لكا بێ وئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بێت. 1/ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه و مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی و ده‌بێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت. 2/ناوی هه‌موو ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان و نازناز و ره‌گه‌زنامه وپیشه‌یان و شوێنی دانیشتنیان و بڕوانامه و پله‌ی زانیستیان. 3/مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و نه‌مانی. 4/سه‌رچاوه‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه. 5/ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و كاروباری هه‌ڵسووڕاندنی ده‌گرنه ئه‌ستۆو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان و رێگای هه‌ڵبژاردن وكۆتایی پێ هێنانیان. مادده‌ی هه‌شته‌م: 1/ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆماركردنی داواكه له وه‌زاره‌ت بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدات. 2/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه مه‌رجی یاسایی ته‌واوی تێدانه‌بوو بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له‌و مادده‌ی كه له‌بڕگه‌ی (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه بۆ ته‌واوكردنی نا ته‌واوییه‌كانی و له‌گه‌ڵ رۆژی پێشكه‌ش كردنه‌وه‌ی داواكه‌ش ماوه‌ی سه‌یركردن و بڕیار له‌سه‌ردانی یا نه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كات. 3/كاتێك كه داواكه لایه‌ك به‌لایه‌ك نه‌كراو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌شی به‌سه‌ردا تێپه‌رێ، ئه‌وه به پێی یاسا داواكه به پێی یاسا په‌سه‌ندكراوه. 4/ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ داوای دامه‌زراندنه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وا ئه‌ندامانی ده‌مه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی 15 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنیان بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه ته‌مییز بكه‌ن له‌لای ده‌سته‌ی باڵای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاته بڕیاری دوا بڕیاره. 5/ ئه‌و كارانه له كاتێكش دا ده‌كرێن كه پیڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موڵه‌تدار وهه‌موار بكرێت. مادده‌ی نۆیه‌م: دارایی كۆمه‌ڵه له‌مانه پێك دێن. 1/ ئابوونه‌ی به‌شداربووانی ئه‌ندامان. 2/ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان. 3/به‌خشیش و ده‌ست و دیاری و پیتاك و پاره كۆكردنه‌وه و له قه‌به‌ڵ كردن له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی دیكه‌وه. 4/ ده‌ستكه‌وتی دیكه كه كۆمه‌ڵه له ئه‌نجامی چالاكی‌و خستنه مامه‌ڵه‌تی پاره‌كانیه‌وه چنگی ده‌كه‌وێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: 1/كۆمه‌ڵه ماڵ و دارایی خۆی بۆ خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات له‌ڕێگه‌ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی كه به پێی سیسته‌می ژمێریاری كه له‌لای فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كرێ رێك ده‌خرێ وجێ به‌جێ ده‌كرێ. 2/هه‌موو حساباتێكی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته به‌ر چاودێری داریی هه‌رێمی كوردستان. مادده‌ی یازده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵه و لقه‌كانی ئه‌م تۆمارانه‌ی خواره‌وه رێك بخات و به مه‌رجێ له‌لای دادنووس (كاتبی عه‌دل) ته‌سدیق بكرێ. 1/تۆماری ئه‌ندامان: ناوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و ناونیشان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زنامه و پیشه وبڕوانامه‌ی زانیستی و هه‌ونه‌ریی و مێژوویی هاتنه‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی تێدا تۆمار بكرێ. 2/تۆماری بڕیاره‌كان: ئه‌مه‌ش هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌ی گشتی تێدا تۆمار ده‌كرێ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌وه ئیمزا ده‌كرێن. 3/تۆماری ژمێریاری و هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كی تێدا تۆمار ده‌كرێ. 4/تۆماری كه‌لوپه‌ل و ماڵ و هه‌رچی موڵكی كۆمه‌ڵه بێ له كه‌ل و په‌ل و موڵك و ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێ. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتیی كۆمه‌ڵه بۆی هه‌یه به ئاره‌زووی خۆی دوای ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌شێ كۆمه‌ڵه به بڕیارێكی دادگای به‌رایی(بیدائه) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه دوای بڕیاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات ده‌بێ و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1/ ئه‌گه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ره‌ت بوو بوو، ده‌ستی به‌و كارانه‌ی نه‌كردبوو كه له پێڕه‌وی ناوخۆیدا هاتوون، یان به بێ هۆ له جێ به‌جێ كردنی كاره‌كانی وه‌ستابوو. 2/ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا له‌و هۆیانه‌ی لادا كه له مادده‌كانی (چواره‌م وپێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. 3/ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ یاخود پاره‌كه‌ی خۆی یان قازانجی پاره‌كانی بۆ غه‌یری ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان كرد بۆی دروست بووه. 4/ئه‌گه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له مه‌ڵبه‌ند یا له یه‌كێك له لقه‌كانی خۆی دا عه‌مبار بكات. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1/دادگا به گورجی سه‌یری داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ی له رۆژنامه ناوخۆییه‌كان دا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه. 2/ئه‌گه‌ر دادگا داواكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه بۆی هه‌یه كرداری تانووت لێدانه‌كه له‌كاربخات. مادده‌ی پازده‌یه‌م: كاتێك كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه پاكتاو و كه‌ره‌وه‌یه‌ك یان زیاتری بۆ داده‌نرێ و ئه‌م دانانه‌ش ده‌سته‌ی گشتی كۆمه‌ڵه ده‌یكات ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به ئاره‌زووی خۆیان بێ یاخود ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق دایده‌نێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه قه‌زایی بێت و دادگای به‌رایی (بداءه)ش هه‌ر ئه‌و ده‌مه ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گرێ تاكو پاكتاوه‌كانی ده‌كرێ. مادده‌ی شازده‌یه‌م: دوای ته‌واو كردنی پاكتاوكردنه‌كه پاكتاوكاره‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ماون به پێی پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ده‌قێك له‌ناو ئه‌و پێره‌وه‌دا نه‌بوو یاخود هه‌بوو به‌ڵام رێگه‌ی دابه‌ش كردنه‌كه‌ی له توانا به‌ده‌ربوو، له‌و كاته‌دا ماڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه بۆ ئه‌وكۆمه‌ڵه‌یه یان ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجیان نزیكه له ئامانجی یاخود ده‌ردێت به‌هه‌ر لایه‌نێكی خێرخواز كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانی ده‌كات. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه كه له‌هه‌ر لادانێكی یاسایی كۆمه‌ڵه ئاگادار بكاته‌وه. 2/كۆمه‌ڵه بۆ هه‌یه ئیعتراز له بڕیاری وه‌زیری ناوخۆ بگرێ له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی 30 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1/ هه‌موو بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتیی كه له‌گه‌ڵ یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ دروست نه‌بێ و یا هه‌ر كارێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كان بیكه‌ن و له سنووری كاری خۆیان ده‌ربچێ یاخود نادروست بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ یان بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، ده‌شێ به حوكمی دادگای به‌رایی (بداءه) كه مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه سه‌ر به ئه‌وه، له‌سه‌ر داوای كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌بێ، یاخود له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونه‌كه‌یه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه هه‌مووی ته‌نیا له‌گه‌ڵ مافی شارستانیدا ده‌گونجێ. 2/ناتوانرێ داواكردنی به‌تاڵ كردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌سانی نیازپاك بكرێ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێ مافیان چنگ كه‌وتووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیار و كاره تا نووت لێدراوه‌كان. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: نابێ كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربازی یا نیمچه سه‌ربازیی ناحكومه‌تی دابمه‌زرێ هه‌روه‌ها نابێ كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی پێك بهێنرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه دابمه‌زرێ كه هاوپیشه‌ن. مادده‌ی بیسته‌م: كۆمه‌ڵه له ره‌سمی دامه‌زراندن و له ره‌سمی ته‌سدیق كردنی تۆماره‌كانی ده‌بووردرێ. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كانی به‌لێ سه‌ندنی گوژمه (مبلغ) پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێ به‌مه‌رجێ له 500 دینار زیاتر نه‌بێ و له 100 دیناریش كه‌متر نه‌بێ. 1/ئه‌و تۆمارانه‌ی رێك نه‌خست بێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و گوێی به مه‌رجه دیاری كراوه‌كانی نه‌دابێ. 2/ئه‌گه‌ر لایه‌نی تایبه‌ت به‌و كاروبارانه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه كه به پێی یاسا ده‌بێ پێی ڕابگه‌یه‌نرێ. 3/ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی وه‌رگرت بێ و مه‌رجی ئه‌ندامێتی به پێی پێره‌وی ناوخۆی لێ نه‌یته‌جێ. مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1/پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه هه‌نه باری خۆیان له ماوه‌ی 6 مانگ له‌ڕۆژی به‌كاركه‌وتنی ئه‌م یاسایه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بگونجێنن. 2/هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه خۆی به حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌به‌ستێته‌وه به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاروباری رێكخراوه كوردستانییه‌كانی كه له بواری یارمه‌تیدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه كار ده‌كه‌ن، به پێی یاساێكی تایبه‌ت رێك ده‌خرێن. مادده‌ی بیست و چواره‌م: به‌هیچ ده‌قێكی تر كار ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه بۆ ئاسانكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌ته‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق