یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 40 مێژووی بڕیار 5/10/1993 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی ئه‌نجه‌مه‌نی نیشتمانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی 2/ 10/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كۆمه‌له‌یه‌ك پێك دێت به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی)یه‌وه كه باره‌گا گشتی یه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق و له پارێكگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بكاته‌وه كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ و به ته‌نیا ئه‌و له‌و هه‌رێمه‌دا بوونی ده‌بێ. مادده‌ی دووه‌م: كۆمه‌ڵه نیشانه (شاره)یه‌كی ده‌بێ كه پێكدێ له هه‌یڤێكی سوور له‌سه‌ر ته‌ختێكی سپی. مادده‌ی سێ یه‌م: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی ئه‌و بیر و باوه‌ره بنچینه‌یی یانه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن: 1-مرۆڤایه‌تی:كۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا یارمه‌تی مرۆچایه‌تی به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به وانه بكا كه پێویستیان پێ یه‌تی و كۆشش ده‌كا بۆ به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ و سووكردنی باری هه‌ر كۆی هه‌بێ و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زامنكردنی رێز گرتن له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و چه‌سپاندنی له یه‌كتر گه‌یشتن و دۆستایه‌تی و هاوكاری و ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لاندا. 2-جیاوازی نه‌كردن: كۆمه‌ڵه جیاوازی نه‌كردن له نێوانی كه‌ساندا له‌سه‌ر بنچینه‌یی ره‌گه‌ز یا توخم یا دین یا بارودۆخی كۆمه‌ڵاتی یا سیاسی یان ناكاو ته‌نیا ته‌قه‌للا ده‌دا یارمه‌تی پێشكه‌ش به كه‌سان به پێی ئه‌شكه‌نجه‌یان بكا له‌گه‌ڵ پێشخستنی ئه‌و حاله‌تانه‌دا زیاتر پێویستیان هه‌یه. 3-بێ لایه‌نی: كۆمه‌ڵه له كاتی كرداری جه‌نگی دا بێ لایه‌ن راده‌وه‌ستێ و وه‌رگرتنی باوه‌ری هه‌مووان ده‌پارێزێ و له هیچ كاتێك دا به‌شداری له‌و ناكۆكیانه‌دا ناكا كه شێوه‌ی سیاسی یا ره‌گه‌زی یا دینی یا مه‌زهه‌بییان هه‌یه. 4-سه‌ربه‌خۆیی: كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌م شێوازه‌ی ده‌پارێزێ كه هه‌میشه ماوه‌ی ده‌دا به پێی بیر و باوه‌ره‌كانی كار بكا به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له چالاكی مرۆیی یه‌كان دا‌و له ژێر ركێفی یاساكاننی هه‌رێمدا ده‌بێ. 5-خۆبه‌خشی: (تگوع): كۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فریا گوزاری خۆبه‌خشی یه‌و كار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دا ناكات. 6-جیهانگیری: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌یڤی سووره وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانگیری ده‌بێ تا مافی هاوتای هه‌بێ و ئه‌ركی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تردر له ئه‌ستۆی بێ. مادده‌ی چواره‌م: كۆمه‌ڵه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌یڤی سوور و خاچی سوور له جیهان دا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا له پێناو به دیهێنانی ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌كاندا. 2-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهاندا رێكخستنی كۆشش له‌گه‌لیاندا له پێشكه‌شكردنی پاریده و یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا به هه‌رێم. 3-كۆشش كردن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و یاریده‌دانانه‌ی له رێكخراو و مۆمه‌ڵه‌كانی فریا گوزاری و هه‌ر لایه‌نێكی تره‌وه بۆ كۆمه‌ڵه دێن به هه‌چاران و داماوانی ده‌ده‌ن بۆ سووك كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یان. 4-كۆشش كردن بۆ یاریده‌دانی خێزانه‌كانی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و قوربانییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا بارانی گوند و شاره‌كانی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌رانی راگواستی زۆره ملێ 5-په‌یوه‌ندی كردن به په‌نا به‌رانه‌وه له خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان و ناوچه‌كانی تردا هه‌ن به هۆی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ چاككردنی باری ژیانیان و ئاسانكردنی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نیشتمان. 6-په‌یوه‌ندی كردن به‌و دیلانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه كه له هه‌رێم دا به یاریده‌ی هه‌یڤی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و كۆشش كردن بۆ به‌ردان و جه‌نگه‌كان و كاره‌ساته‌كانی سروشت. 7-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و رێكخراوه كورددستانی یه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شاره رووخێنراوه‌كانی كوردستان و هاندانی خه‌ڵكان بۆ گه‌رانه‌وه بۆیان و مسۆگه‌ر كردنی پێویستی یه‌كانی ژیان بۆیان. 8-په‌یدا كردنی دا‌و و ده‌رمان و پێویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ خه‌سته‌خانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤ و خاچی سوور و رێكخراوه خێرخوازه‌كانی تر. 9-بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له ناو هاوڵاتیانی هه‌رێم دا و بایه‌خدان به پاراستنی ژینگه و سه‌لامه‌تی. 10-یاریده‌دانی بریندارانی جه‌نگ به پێی رێكه‌وتننامه‌كانی جنێف و سووكردنی ئازاریان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له توانا دابێ ئه‌ویش به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان دا. 11-دیده‌نی كردنی به‌ندیخانه‌و گرتوو خانه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ دابینكردنی پێویستی یه‌كانی دانیشتوانیان و چاككردنی باری ژیانیان. 12-یاریده‌دانی كه‌م ئه‌ندامان به مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان و راهێنان بۆ گونجانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان. مادده‌ی پێنجه‌م: شێوه‌ی رێك و پێكی كۆمه‌ڵ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ: 1-ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ساڵانه ده‌ده‌ن و مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و به‌شدار بون له هه‌ڵبژاردنیدا و ده‌نگدانی سه‌باره‌ت به بریكاره‌كانی هه‌یه. 2-ئه‌ندامه لایه‌نگره‌كان: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێ ی هه‌رێم و ئه‌و بیانیانه‌ی كه به خۆبه‌خشی به‌شداری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و ره‌سمی بوونه ئه‌ندام ناده‌ن و مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانیان نی یه. 3-ئه‌ندامه شانازیه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌وه به‌هۆی كارێكی پیرۆزیانه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵدا نازناوی ئه‌ندامی شانازیان پێ ده‌به‌خشرێ. 4-ده‌سته‌ی گشتی: پێك دێ له گشت ئه‌ندامه ئه‌سلی و لایه‌نگر و شانازی یه‌كان. 5-ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر: پێك دێ له نۆ ئه‌ندام و دووی ئیحتیا‌ت كه له لایه‌ن ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریش له ناوخۆیان دا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری هه‌ڵده‌بژێرن. 6-ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر كۆده‌بێته‌وه یا له‌سه‌ر داخوایی سێ یه‌كی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له كاتی پێویست دا. مادده‌ی شه‌شه‌م: دارایی له مانه پێك دێ: 1-ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان. 2-هیبه (به‌خشین) و پیتاك و وه‌سیه‌ت. 3-به به‌رهه‌م خستن و مال و موڵكی گوازراوه‌ی كۆمه‌ڵه. 4-قازانجی ئاهه‌نگ و پێشانگا و پێشبركێ. 5-یارمه‌تی ی لایه‌نه حكومه‌تی یه‌كان. 6-یارمه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه نیشتمانی و بیانی یه‌كان. مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ پێك هێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كردن تاكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر پێك بێنێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا. مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا. مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا. مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق هۆیه پێویسستییه‌كان به پێی پێویستییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و عێراق و مافه ره‌واكانی له بوونی رێكخراوه مرۆیی یه‌كانی تایبه‌ت به خۆی و لادانی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی له ئامانجه‌كانی سه‌رپێچی كردنی له ده‌ستووری نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی مانگی سوور و خاچی سوور، جگه له‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێدا پێپه‌ر ده‌بێ له ئاكامی ئه‌و ئابڵوقه دوو لایه‌نه‌ی كه به‌سه‌ری دا سه‌پێنراوه و بۆ كه‌م كردنه‌وه موعاناتی رۆڵه‌كانی له هه‌ژاران و زیان لێ كه‌وتوان و نه‌داران و به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه مرۆڤایه‌تییه‌كان بۆیان رێگه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه له گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێم به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێر خوازییه مرۆییه‌كانی تر، كه پێك هێنانی كۆمه‌ڵه‌كه پێویست ده‌كا بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵكی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به تایبه‌تی هه‌ژاران و نه‌داران بۆ رزگار كردنیان له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یان و كه‌م كردنه‌وه‌ی موعاناتیان بۆیه ئه‌م یاسایه داندرا.