یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 18 مێژووی بڕیار 17/3/1993 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 16/3/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (8) ساڵی 1993 یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له داوی رێككه‌وتنامه‌ی 11/ ئازارری /1970 وه هه‌تا راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له ئازاری 1991 دا له ریزی شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردیدا بوون و به‌بێ لێدابران تیایدا به‌رده‌وام بوون ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه‌دا. مادده‌ی دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رانی مادده‌ی یه‌كه‌م ده‌یانگرێته‌وه، به خزمه‌تی فعلی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی و له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی لێهاتوویی و پایه (المنصب)دا روتبهیهكی زیاده‌شیان ده‌درێتێ به‌مه‌رجێ له (لیوا) تێپه‌ر نه‌كا. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له دوای رێككه‌وتننامه‌ی 11/ئازاری/1970 وه به‌شداری شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردی‌یان كردووه و له ساڵی (1975) و دواتریدا خانه‌نشین كراون یا گوازراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سوپایان به خزمه‌تی فعلی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی لێهاتووی و پایه‌دا به مه‌رجیچك روتبه‌شبان له لیوا تێپه‌ر نه‌كا. مادده‌ی چواره‌م: لیژنههیكی تایبه‌تكار له باره‌گای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك ده‌هێنرێ بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دانانی چه‌ند پێوانه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌فسه‌ره گێردراوهكان له خزمه‌تی عهسكهریدا یا گواستنه‌وه‌یان بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی یان خانه‌نشین كردنیان. مادده‌ی پێنجه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه له ئه‌نجامه‌كانی شۆرش لایان داوه و هاریكاریان له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی كردووه. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه جێ ده‌كرێ و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق