یاسای ژماره‌ (5) ساڵی 1993 یاسای بوودجه‌ی ساڵی 1993ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

ژمارەی یاسا : 5
ساڵی دەرچوون : 1993
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای بوودجه‌ی ساڵی 1993ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ بڕیار:15
مێژووی بڕیار 1/3/1993


بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 28/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (5) ساڵی 1993
یاسای بوودجه‌ی ساڵی 1993ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

مادده‌ی یه‌كه‌م:
(400/869/234/1) دینار بۆ مه‌سره‌فی ساڵی 1993ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ریتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ته‌رخان ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
داهات به‌ كۆی (000/812/1013) دینار ده‌خه‌ملێنرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ پێی ئه‌و داهاته‌ داراییه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا ده‌بێ مه‌سره‌فی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كان ده‌كێشێ.
مادده‌ی چواره‌م:
أ-وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی له‌ سنووری (اعتماد)ی یه‌ك بابدا ده‌درێتێ جگه‌ له‌ به‌شی (فصل) مووچه‌ كه‌ ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه‌ و نابێ لێ ی بگوازرێته‌وه‌.
ب-سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆی هه‌بیه‌ گواستنه‌وه‌ له‌ سنووری بوودجه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ندا بكا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی سازكردنی توانای سه‌رف كردن بۆ ئه‌و به‌ریوه‌به‌ریه‌تییانه‌ی كه‌ برَیاری جیا كردنه‌وه‌یان له‌ وه‌زاره‌تێك و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ وه‌زاره‌تێكی تره‌وه‌ ده‌درێ گواستنه‌وه‌ له‌ نێوان بابه‌كانی بوودجه‌كه‌دا بكا.


مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی زیاد كردنی (اعتماد) ی كۆی بوودجه‌ی سه‌لمێنراوی ساڵی 1993 به‌ رێژه‌یه‌ك كه‌ له‌ (1%)ی كۆی (اعتماد)ی سه‌لمێنراوی بوودجه‌ نه‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌درێتێ:
1-(اعتماد)ی ئه‌و پارانه‌ی بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیانه‌ی پێویستن كه‌ له‌ ساڵی 1993 دا پێك ده‌هێنرێن.
2-ئه‌و (اعتماد)ه‌ نوێ یانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ حاڵه‌تی ناكاوی (گارئ) دا بڕیار ده‌دا بیانخاته‌ سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كان.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پاره‌ و پووله‌ی له‌ بوودجه‌دا بۆ مووچه‌ دانراوه‌ ئاماده‌كردن و سه‌لمنلدنی میلاكی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ساڵی 1993ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ ئه‌ستۆ ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا له‌ رۆژی سه‌لماندنی بوودجه‌وه‌ تاك تاكی (مفردات) بوودجه‌ كه‌ به‌سه‌ر جۆره‌كاندا (انواع) دابه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ ماوه‌یه‌كدا كه‌ له‌ رۆژی سه‌لماندنی ئه‌و یاسایه‌وه‌ له‌ یه‌ك مانگ تێپه‌ر نه‌كا رێنماییی پێویست بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف كردن له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی میرییه‌وه‌ ده‌ربكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م: 
 وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه‌ رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربكا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ رۆژی 1/1/1993 وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.


         
             


                                                                                                   جوهر نامق سالم
                                                                                سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق