یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ی ژماره (3)ی ساڵی 1992 به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 35 مێژووی بڕیار:14/12/1994 بڕیار به پێی مادده (56)ی له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌نجومه‌ن له (15) مین دانیشتنی خۆی له 13/12/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ی ژماره (3)ی ساڵی 1992 یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1994 مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده (4) له یاسای ژماره (3) ی ساڵی 1992 دوای هه‌مواركردنی به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه: پێویسته ئه‌وه‌ی به سه‌رۆك یا جێگر یاخود وه‌زیر داده‌مه‌زرێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی كه له مادده (21)ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 دا هاتوون جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر به‌شه‌رتێك ته‌مه‌نی بووبێته بیست ویه‌ك ساڵ. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه (4)ی مادده‌ی (9) له یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 باسكراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق