یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م
هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 4
مێژووی بڕیار:23/9/1996
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی مادده (53 و 56) له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌ن له دانیشتنی ڕۆژی 23/9/1996 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده (2)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1994 كه به بڕیاری ژماره (35) له 14/12/1994 ده‌رچووه لاده‌برێت و بڕگه‌ی (4) له مادده (9)ی قانونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992 ده‌بێته بڕگه (أ) له هه‌مان مادده‌دا و بڕگه(ب)ی مادده‌كه وه‌كو خواره‌وه ده‌بێت:
ب/ده‌كرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێمی تێدا بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق