یاسای درێژكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 2 مێژووی بڕیار:3/9/1996 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی هه‌ردوو بڕگه‌ی (1و2) له مادده (56)ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1) ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی له دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی 3/9/1996 ی دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1996 یاسای درێژكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق تاكو 4/6/1998 درێژ ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ر دانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق هۆی پێویستی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه: له‌مه‌وبه‌ر به پێی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌ن ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و، ڕۆژی 4/6/1995 كرابووه مێژووی ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌سه‌ر ته‌واو بوون بوو، به بێ ئه‌وه‌ی بارێكی گونجاو بۆ گه‌لی كوردستان هه‌ڵكه‌وێ بۆ به‌كارهێنانی مافی خۆی له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، ئه‌مه وای له ئه‌نجومه‌ن كرد كه ماوه‌ی یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردن ساڵێك درێژبكاته‌وه و له‌رۆژی 4/6/1996 دا به پێی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1995 كۆتایی بێت، هه‌موو لایه‌ك به‌و هیوایه بوون كه شه‌ڕی ناوخۆ كۆتایی بێت و ئاشتی بێته‌دی و هه‌ڵبژاردنی گشتی بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌و ماوه‌یه‌ی یه‌كه‌مین درێژكردنه‌وه‌كه‌ی خه‌ریك بوو به‌سه‌ر بچێ بێ ئه‌وه‌ی هیواو ئاواتی گه‌له‌كه‌مان بێته دی، بۆیه ئه‌نجومه‌ن جارێكی دیكه‌ش له‌به‌ر هه‌ست كردنی به به‌رپرسیاریی مێژوویی كه خراوه‌ته سه‌رشانی بۆ رزگاركردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه چنگ كه‌وتوون، بڕیاری دا یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1996 ده‌ربكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ده‌وره‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه كه له 4/9/1996 دا ته‌واو ده‌بێ، وه چونكه ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی دووه‌مین ته‌نیا یه‌ك رۆژی مابوو ته‌واو بێ و به‌سه‌ر چوونیشی مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و سیسته‌می سیاسی و ئاواته ره‌واكانی و ئه‌زموونه دیموكراتییه‌كه‌ی له ده‌س بچێت، ئه‌نجومه‌ن له سۆنگه‌ی هه‌ست به لێپرسراویی مێژوویی خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌و سوێنده‌ی كه خواردوویانه كه پارێزگاری یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی بكه‌ن و له پێناوی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییه كه خۆی له دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان دا ده‌نوێنێ به‌و ناوه‌ی كه بنكه‌ی دروستی شه‌رعییه‌ته و سه‌رچاوه‌یه‌تی و كۆڵه‌كه‌ی دیموكراتیه‌ته و ده‌زگاێیكه به ئیراده و ویستی گه‌ل دروست بووه و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و ئیراده و ویسته‌ی ده‌نوێنێ، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.