یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی 1996 یاسای دووه‌مین درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌كم خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژمارەی یاسا : 1
ساڵی دەرچوون : 1996
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای دووه‌مین درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌كم خولی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق


به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 1
مێژووی بڕیار:3/6/1996

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ ( و21) له‌ یاسای ژماره‌ (1) ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی نائاسایی خۆی ڕۆژی 3/6/1996 له‌ نێوان (شاوه‌یس و مه‌لائۆمه‌ر ـ هه‌ولێر)دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی 1996
یاسای دووه‌مین درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌كم خولی هه‌ڵبژاردنی
 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

مادده‌ی یه‌كه‌م:
خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ رۆژی (4/6/1996) ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ درێژده‌كرێته‌وه‌ و قابیلی درێژ كردنه‌وه‌ی دیكه‌شه‌.



مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت و له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.



                                                            نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عزیز ئاغا
                                       له‌جیاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق








(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌)

به‌ پێی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن ـ ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 ـ هه‌موار كراو ـ رۆژی 4/6/1995 دیاریكرابوو بۆ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌ ته‌واو بووندا بوو بێ له‌وه‌ی بارێكی گونجاو بۆ گه‌لی كوردستان بره‌خسێ تا مافی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی دووه‌م پیاده‌ بكات، ئه‌مه‌یش وای له‌ ئه‌نجومه‌ن كرد یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ 4/6/1996 دا كۆتایی بێت، به‌ پێی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1995 هه‌مووان به‌ هیوا بوون شه‌ڕی ناوه‌خۆ به‌ كۆتا بێت ئاشتی بگه‌رێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنێكی گشتی ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ی یه‌كه‌مین درێژكردنه‌وه‌كه‌ له‌ته‌واوبووندا بوو به‌بێ جێ به‌جێ بوونی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ئاواتیان بۆ ده‌خواست، كه‌ هه‌ره‌شه‌یله‌ نێوچوونی سیسته‌می سیاسی هه‌رێم وده‌زگا شه‌رعییه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان و رزگاركردنی ئه‌زموونه‌ دیموكراتییه‌كه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسساز و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و وه‌كو هه‌وڵێك له‌و پێناوه‌ دا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركرد.