یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 1
مێژووی بڕیار:27/5/1995
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له قانونی ژماره (1) ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی نائاسایی خۆیدا له گوندی (داره‌به‌ن)ی هه‌ولێر ڕۆژی 27/5/1995 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1995
یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق یه‌ك ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه له به‌رواری (4/6/1995) ـه‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق