یاسای پاراستنی بێگانه‌كان و ئه‌و كارگه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان له هله‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار:20 مێژووی بڕیار 1/10/1992 9/ ره‌زبه‌ر/ 2692 ك بڕیار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و به پێی حوكمی بڕگه‌ی(1)ی مادده‌ی (56)ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی 29/9/1992ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد. یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1992 یاسای پاراستنی بێگانه‌كان و ئه‌و كارگه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن. مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م دوو گوزارشته ئه‌و دوو مانایه‌ی به‌رامبه‌ریانه: 1-بێگانه: هه‌ر كه‌سێك كه به شێوه‌یه‌كی ره‌وا دێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه جنسیه‌ی عێراقی نییه و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كار ده‌كات. 2-كارگه: هه‌ر كه‌سێك كه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كار ده‌كات له هه‌رێمدا له كار دان و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتووه. مادده‌ی دووه‌م: أ-هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بێگانه‌یه‌ك بكوژێ یا كارگه‌رێك كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كاندا كار ده‌كه‌نكه له هه‌رێمی كوردستان دا له كاردان به ئیعدام كردن سزا ده‌درێ. ب-سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ی له برگه‌ی (أ) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌و سزایانه ره‌چاو ده‌كرێن كه له حوكمه‌كانی یاسای سزادانی عێراقیی ژماره (111)ی ساڵی/1992 و گۆرینه‌كانیدا هه‌ن. مادده‌ی سێ یه‌م: حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (1)ی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌دا جێ به جێ ناكرێ، ئه‌گه‌ر تاوان لێكراوه‌كه ده‌ستی له روودانی تاوانه‌كه دا هه‌بوو. به‌ڵكو ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه له یاسا ره‌چاو كراوه‌كان دا هه‌ن. مادده‌ی چواره‌م: حوكمی ئه‌و یاسایه گشت ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌گرێته‌وه كه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، پێچه‌وانه‌ی حوكمی ئه‌و یاسایه بێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه وه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه، جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق