یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار:19
مێژووی بڕیار 1/10/1992
29/ ره‌زبه‌ر/ 2692 ك
بڕیار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی(1)ی مادده‌ی (56)ی یاسای ئه‌نجوه‌مه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 23/9/1992 بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دا.
یاسای ژماری (5)ی ساڵی 1992
یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانیبه‌رامبه‌ریانن
1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
2-وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه.
3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری كاروباری پێشمه‌رگه.
4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
5-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.
6-:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق.
مادده‌ی دووه‌م:
1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه به‌رپرسیاره له كاروباره‌كانی دا‌و سه‌رپه‌رشتی و چاودێردنی چاكییه‌كانی ده‌كات، هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیاره و فه‌رما و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه هه‌یه، له هه‌موو بارێكی سه‌ربازی و هونه‌ری و به‌ڕێوه بردن و دارایی و رێكخستنه‌وه‌ی، له ناو چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و په‌یره و رێنمایی یه ره‌چاوكراوه‌كانی ده‌كا.
له‌به‌ر ده‌مه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرس ده‌بێ به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی.
2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سته‌ی پێی ده‌درێ، یارمه‌تی وه‌زیر له‌م كاروبارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی
ده‌دات.
مادده‌ی سێ یه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و بارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
1-ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كێتی كوردستانی عێراقده‌گرێته ئه‌ستۆ چ له رووی خاك و چ له رووی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستێ له هه‌ر لایه‌كه‌وه بكرێته سه‌ری.
3-وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له به‌نده‌ی (1)ی سه‌ره‌وه وتراوه به‌جێ دێنێ له رێگه‌ی:
أ-ده‌ستیشان كردنی ژماره‌ی پێویست له پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنی هێزه‌كان.
ب-:پێكهێنانی وه‌حداتی نیزامی.
ج- مه‌شق پێكردن و سازدانیان له رێگه‌ی زانستییه‌وه و به‌كرده‌وه (علمی) به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی جه‌نگاوه‌ری و رۆشنبیری یان، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند و قوتابخانه و دام و ده‌زگای مه‌شق و فێركردنه‌وه بۆیان.
دابین كردنی گشت پێویستییه‌كانی (چه‌كدار، كه‌لو په‌ل، نیشته‌جێكردن، ئازووقه، مووچه، كاروباری ژمێریاری و هه‌ر خزمه‌تگوزاری یه‌كی تر).
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:
1-دیوان: ئه‌فسه‌رێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كان كه سه‌رپه‌رشتتی ئه‌م نووسینگانه ده‌كا:
أ-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.
ب-نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.
2-سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی گشتی كه پێك دێ له:
أ-دایه‌ره‌ی سه‌رۆكه ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی.
ب-دایه‌ره‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی.
ج- ئه‌و دایه‌رانه‌ی تر كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی یه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
د-سه‌رۆكایه‌تی یه‌كانی ناوچه‌كان.
3-ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.
أ-ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكارییه كه مافی راده‌ربڕین و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی بۆ وه‌زیر له سنووری ئه‌م یاسایه هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه پێك دێت:
یه‌كه‌م: ئه‌ندامه بنچینه‌یی یه‌كان كه ئه‌مانه‌نن:
1-سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی
2-یاریده‌ده‌یه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی.
3-سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كان
دووه‌م:
أ-هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كه ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری ئاماده بوونی بدا.
ب-ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به پێره و ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا.
4- دادگای ته‌میزی سه‌ربازی.
5-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاتی له كارمه‌ندان و پسپۆرانی كار‌و باری پێشمه‌رگه و سه‌ربازی، بۆ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنیان پێك بێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی نه‌خشه‌ی جێ به‌جێ كردنی پێویست بۆ به دیهێنانی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه داده‌نێ كه له مادده‌ی سێ یه‌می ئه‌م یاسایه دان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زاره‌ت بووجه‌ی گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌و وه‌حده ته‌نزیمیانه ئاماده ده‌كا كه پێوه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
قه‌واره‌ی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێكی تایبه‌تی ئاماده ده‌كرێ ب جۆرێك كه ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ و كاروباری پێشمه‌رگه له رووی سه‌ربازی و ئیداری و داریی و هونه‌ریه‌وه به رێوه‌ببا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
1-به‌خشینی پله‌ی (رتبه)ی هه‌میشه‌یی و كاتی به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ.
2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویستی و حاجه‌ت و له‌سه‌ر ئامۆژگاری لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تدا، ئه‌و عه‌سكه‌ریانه بگرێته‌وه كه به هۆی كوردایه‌تییه‌وه له حزمه‌ت دابراون.
مادده‌ی نۆیه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تیان لێ پێك دێ و هه‌روه‌ها ده‌زگا و ته‌شكیل و وه‌حده به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تدا به عه‌سكه‌ری و ده‌ده‌نییه‌وه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی و بڕیار ل سه‌رانسه‌ری له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵا وده‌كرێته‌وه و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و گشت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراق
هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:
له‌به‌ر پێویستی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ی كوردستان و پێویستی هه‌رێمی كوردستا به هێزێكی رێك و پێك بۆ پاراستنی ئاسایش وچه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا تیادا و به‌رگری لێ كردنی به خاك و گه‌لییه‌وه و ره‌چاو كردنی دیارده‌ی چه‌كداری، هه‌روه‌ها بۆ بایه‌خدان و رێز لێنانی رۆڵی قاره‌مانانه‌و خه‌باتگێرانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شۆرشی ئه‌یلولی ساڵی (1961) وه تاكو ئێستا ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.