به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره‌ی ده‌رهێنان : 44 رۆژی ده‌رهێنان : 4/11/2004 پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (51)ی رۆژی (3/11/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا: یاسای ژماره (44)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی (ده‌رمانساز) كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌یه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه له یه‌كی له زانكۆكانی عیراق یان له هه‌ر زانكۆیی، لایه‌نی پسپۆڕی هاوتاكردنی بڕونامه‌كان ددانی پێدا نابێ، وه‌گرتبێ) مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (چواره‌م: هاریكاری له گه‌ڵ ده‌سته‌و دامه‌زراوو كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی دی له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا كه ئامانجه‌كانیان به پێی یاساگه‌لی به‌ركار، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه). مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (سێیه‌م: بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا وه‌رگرتبێ). مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (5- ئه‌و ده‌رمانسازه‌ی له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دامه‌زراوه، پاش تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر خزمه‌تكردنی له زانكۆكه‌دا، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌یی یان كۆگای ده‌رمان بۆ خۆی بكاته‌وه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها به‌رپرسێتیی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان وه‌ربگرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی: مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌رمانسازی، ماوه‌ی پله به‌پله‌ی پزیشكیی ته‌واوكردبێ، مافی خۆیه‌تی، پاش ده‌وامی رسمی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان بكاته‌وه. دووه‌م: ده‌رمانسازی ماوه‌ی مه‌شقی ته‌واو كردبێ، مافی خۆیه‌تی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگایه‌كی ده‌رمان له‌و قه‌زاو ناحیانه‌دا كه ئیشی تێدا ده‌كا، بكاته‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی یازده له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی: مادده‌ی یازده: ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ، ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی پێ ده‌درێ: 1- ناوی (عنوانی) ده‌رمانخانه‌كه‌ی. 2- گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی، له‌لایه‌ن دایه‌ره‌ی باجی عیقاره‌وه ته‌ئیید كرابێ. 3- ناوه بازرگانیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ته‌ئیید كرابێ. 4- به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تری چوارگۆشه كه‌متر نه‌بێ و، روو كاره‌كه‌شی له (2،5) دوومه‌ترو نیو كه‌متر نه‌بێ. 5- ده‌بێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر كه‌متر لێیه‌وه دوور نه‌بێ. 6- ئه‌گه‌ر ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو، ده‌بێ دایه‌ره‌كه‌ی موافه‌قه‌ت بكات. 7- كاتی رووخان، یان سووتان، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌كه، به هه‌مان ئیجازه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دی له هه‌مان ناوچه‌دا به هه‌مان شه‌رتوشروت، ته‌نها مه‌رجی دووری ڵا ده‌رده‌چێ، تا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی یان به‌پێی شه‌رت و شروت ده‌رمانخانه‌یه‌كی دی ده‌كاته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: برگه‌ی، أ-2 له مادده‌ی بیستی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (2- پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه). مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی بیست ودوو له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی: مادده‌ی بیست ودوو: 1- لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، به‌مه‌رجێ خزمه‌تی هه‌ر یه‌كه‌یان له پیشه‌كه‌ی خۆیدا، له (7) حه‌وت سالأ كه‌متر نه‌یێ. 2- ئه‌م لیژنه‌یه تایبه‌ته به‌سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی، ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌و، له‌و ده‌عواو شكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا. 3- لیژنه‌ی زه‌بتی هه‌مان ئه‌و رێسایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له یاسای زه‌بتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌و، دوای ئاڕاسته‌كردنی وریاكردنه‌وه (التنبیه)ش بۆی هه‌یه سه‌ڵاحییه‌ی سه‌پاندنی خواره‌وه‌ش بخاته‌كار. أ- ئیلفات نه‌زه‌ر ب- ئینزار ج- داخستنی ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له (7)حه‌وت رۆژیش نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر هاتیش و سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ داده‌خرێ و به‌شی مانگێكیشی له داوده‌رمانی ده‌رمانخانه‌كه لێ ده‌به‌سترێ. مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی بیست و هه‌شتی یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (ده‌شێ، ده‌رمانساز، دوای وه‌رگرتنی ئیجازه له وه‌زاره‌ت و موافه‌قه‌تی سه‌ندیكا، تاقیگه‌یه‌كی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان بكاته‌وه، له‌جیاتی ده‌رمانخانه یان كۆگا). مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی یازده: حوكمه‌كانی بڕگه(5)ی مادده‌ی شه‌شه‌م، ئه‌و ده‌رمانخانه‌ی ناگرێته‌وه كه پێشتر تا رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه، وجودیان هه‌بوو. مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی سیازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. كمال عبدالكریم فواد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق