به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 43
رۆژی ده‌رهێنان : 13/10/2004
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (50)ی رۆژی (12/10/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (43)ی ساڵی / 2004
مادده‌ی یه‌كه‌م:
وه‌ستاندنی سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له مادده‌ی (144)ی یاسای ژماره (111)ی هه‌موارده‌كراوی ساڵی (1969)ی سزاكاندا هاتووه، جه‌ریمه‌كانی دژ به ئافره‌تی به‌شوو ناگرێته‌وه .
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
د.کمال عبدلکریم فواد
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی
کوردستان - عێراق