به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 48
ڕۆژی ده‌رهێنان: 10/12/2004
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (55)ی ڕۆژی (9/12/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به‌پێی ئه‌و سه‌ڵاحییه‌ته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره (48)ی ساڵی/ 2004
یاسای شه‌شه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی نۆ له‌م یاسایه هه‌موارده‌كرێ، بڕگه(ج)ی له كۆتاییدا ده‌خرێته‌سه‌رو وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:
ج- ده‌شێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وه‌زیرێ یان له وه‌زیرێك پتر، له نووسینگه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیراندا هه‌بن.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق