یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوول

ژمارەی یاسا : 9
ساڵی دەرچوون : 2002
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا


به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 9
رۆژی ده‌رهێنان: 23/5/2002

پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (17)ی رۆژی (22/5/2002)یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:


یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2002
یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره‌ (3)ی 
ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوول

مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌و ره‌سمه‌ دیار كراوانه‌ی كه‌ ده‌قه‌كانیان له‌ بڕگه‌ی (19، 21، 22، 24،28، 30، 43، 44، 45، 46، 47، 48)ی خشته‌ی یه‌كه‌می پاشكۆی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوولدا هاتوون، هه‌موار ده‌كرێن به‌پێی خشته‌ی پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌.

مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌م ئه‌وڕاقانه‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ (1) تا بڕگه‌ (8)ی (یه‌كه‌م)دا، له‌ خشته‌ی دووه‌می پاشكۆی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوولدا تۆمار كراون ره‌سمێكی رێژه‌ییان به‌ بڕی (0،002) لێ وه‌رده‌گیرێ به‌ مه‌رجێ له‌ دوو دینار كه‌متر نه‌بێ، بۆ ئه‌م ره‌سمه‌ش كه‌رتی هه‌زار به‌ هه‌زاری ته‌واو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.


مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ به‌ركار.



مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته‌ وه‌زیره‌ پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ركار.



                                                                                          د.رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                          سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق








خشته‌ی ره‌سمه‌ دیاركراوه‌كان كه‌ هه‌موار كردنه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌

    زنجیره‌            ژماره‌ی بڕگه‌            پاره‌ی ره‌سم
1-	                   19                 (3) سێ دینار
2-                     21                 (5) پێنج دینار
3-                     22                 (3) سێ دینار
4-                     24                 (2) دوو دینار
5-                     28                 (10) ده‌ دینار
6-                    30                  (3) سێ دینار
7-                     43                 (50) په‌نجا دینار
8-                     44                 (3) سێ دینار
9-                     45                 (5) پێنج دینار
10-                   46                (5) پێنج دینار
11-                   47                (5) پێنج دینار
12-                   48                (0،001) به‌ مه‌رجێ له‌ (75) حه‌فتاو پێنج دینار تێنه‌په‌ڕێ