یاسای ژماره‌ (42)ی ساڵی 2004 یاسای لەکارخستنی برگەی(1)ی ماددەی 408 لە یاسای سزاکانی ژمارە (111)ی سالی (1969)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان

ژمارەی یاسا : 42
ساڵی دەرچوون : 2004
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق
ژمارەی دەر‌هێنان: 42
رۆژی دەرهێنان: 13/10/2004

پشت به‌ حوكمی برگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی - عیراق، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (50)ی رۆژی (12/10/2004) یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ش كه‌ بڕگه‌(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :

یاسای ژماره‌ (42)ی ساڵی / 2004
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (408) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له‌ هه‌رێمی كوردستانی – عێراقدا له‌كارده‌خرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێگای ده‌گرێته‌وه‌.
1-	هه‌ر كه‌سێ گاڵی (هانی) كه‌سێ بدات خۆی بكوژێ، یان به‌هه‌ر شێوه‌یێ یارمه‌تی بدات خۆی بكوژێ، یان بووبێ به‌هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ ئه‌گه‌ر خۆكوشتنه‌كه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ روویدابێ، ئه‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ سزای بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ردا ده‌درێ له‌ حه‌وت سالأ نه‌ترازێ، له‌ حاڵه‌تی شروعیشدا سزاكه‌ی حه‌پس كردنه‌ .

مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ به‌ركار
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار .

مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار . 


                                                              د.كمال عبدالكريـــــــم فواد 
                                                  سەرۆكي ئەنجومةني نيشتماني كوردستاني- عيراق