به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 26
رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004
پشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :
یاسای ژماره (26)ی ساڵی / 2004
یاسای پێنجه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره(3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی دووه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی – عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
1- ئه‌نجومه‌ن باڵاترین هه‌یئه‌ی ته‌نفیزیی هه‌رێمه‌و، له‌سه‌رۆك و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كان پێك دێت.
2- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند جێگرێكی ده‌بن، به‌مه‌رجێ له‌سێ جێگر زیاتر نه‌بن.
3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه، له كاتى ديانةبوونى يان لةكاتى ئاماده‌بونیشدا هه‌ر كاروبارێ خۆی پێی باش بێ به‌پێی یاسا به جێگره‌كانی خۆی بسپێرێ.
4- جێگری سه‌رؤك وه‌زیران، ده‌شێ، سه‌رباری فرمانی پله‌كه‌ی خۆی، جانتایه‌كی وه‌زاری به ئه‌سڵ یان به وه‌كاله‌ت پڕبكاته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
أ- وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێكردن و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فراژوكاری (التنمیه) كه ناویان له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی ساڵی (1992)دا هاتووه هه‌ردوكیان ئیلغا ده‌كرێن.
ب- وه‌زاره‌تێك له نوێ داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
أ- ناوی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)دا هاتوو، هه‌موارده‌كرێ و ده‌بێ به (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان).
ب- وه‌زاره‌تێك له‌نوێ داده‌مه‌زرێ به ناوی ( وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).
ماددةى چوارەم:
ناوى (وةزارةتى كاروبارى ئةوقاف وكاروبارى ئيسلامى) كةلةماددةى نؤيةمى ياساى ذمارة (3)ى هةموار كراوى سالَى (1992)دا هاتووة ، هةموار دةكرىَ ودةبىَ بة (وةزارةتى ئةوقاف وكاروبارى ئايينى ).
مادده‌ی پێنجه‌م:
ناوی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)دا هاتوو، هه‌موارده‌كرێ و ده‌بێ به (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زاره‌تێك له نوێ داده‌مه‌زرێ به ناوی (وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستاندا) له چوارچێوه‌ی زنجیره‌كانی مادده‌ی نۆ له یاسای ژماره (3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)دا .
مادده‌ی حه‌وته‌م:
بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی حه‌ڤده‌ی یاسای ژماره (3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
2- له‌حاڵه‌تێكدا جێگای سه‌رۆك چۆلَ بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یه‌كێ له جێگره‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كات كه ئیشه‌كانی بگرێته ده‌ست و كاروبار به‌ڕێ بخات، تا له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رۆكێكی نوێ ناوزه‌دده‌كرێ و پاشان وه‌زاره‌تی نوێ پێك ده‌هێنرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق