به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 23
رۆژی ده‌رهێنان : 19/10/2003
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له دانیشتنی ژماره (36)ی رۆژی (18/10/2003) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (23)ی ساڵی / 2003
یاسای ده‌رماڵه‌ی منداڵبوون و دایكایه‌تی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ئیجازه‌ی منداڵبووندا یان له ئیجازه‌ی دایكایه‌تیدا بێت، به درێژایی ماوه‌ی ئیجازه‌كه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی ته‌واوی پێ ده‌درێت.
مادده‌ی دووه‌م :
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار .
مادده‌ی سێیه‌م :
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار .
مادده‌ی چواره‌م :
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو ده‌كرێته‌وه له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌كار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان – عێراق