به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان:19 رۆژی ده‌رهێنان 19/5/2003 بشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56)ومادده‌ی (53)له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی،له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (18/5/2003)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌و یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا : یاسای ژماره (19)ی ساڵی /2003 یاسای راماڵینی ئاسه‌واره به زۆر سه‌پینراوه‌كانی به‌ر كارخستنی سیاسه‌تی پاكتاوكاریی ره‌گه‌زی (عه‌ره‌ب كردن)له كوردستانی عێراقدا مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره به‌زۆر سه‌پێنراوانه‌ی كه له ره‌فتاری حكومه‌ته دیكتاتۆرییه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عیراقه‌وه بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به عه‌ره‌بكردنی كوردستانی عیراق په‌یدابووه، هه‌ر هه‌مووی راده‌ماڵرێ و،ده‌چنه‌وه سه‌ر بارودۆخی جارانی پێش به‌عه‌رب كردنیان و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێن. یه‌كه‌م:هه‌ر ماڵ وموڵكێ كه به بیانووی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ی یان بزاڤی دژ به سیاسه‌تی رژێمی دیكتاتۆری موساده‌ره كرابێ یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێ ده‌ستیان لێ هه‌ڵده‌گێرێ وده‌درێنه‌وه به خاوه‌نه شه‌رعییه‌كانی خۆیان. دووه‌م:هه‌ر هاووڵاتییه‌كی غه‌یری كورد كه هێنرابن بۆكوردستانی عیراق و به ئه‌زمی به‌ر كارخستنی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردنی پارێزگای كه‌ركوك وناوچه كوردیه‌كانی پارێزگای دیاله ونه‌ینه‌وا وهیندێ به‌شی پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك نیشته‌جێ كرابن ویه‌كێله‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه بیگرێته‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه لێوه‌ی هێنراوه. 1. هێنرابێت وله كوردستاندا نیشته‌جێ كرابێت بۆ به‌عسی كردنی هاووڵاتیان. 2. كاركردن له ده‌زگا ئه‌منییه سه‌ر كوتكاره‌كانی وه‌ك (ئه‌منی تایبه‌ت- موخابه‌رات.هواڵگریی سه‌ربازی -ئه‌منی گشتی – فیدائییانی صدام )دا. 3. كاركردن له داموده‌زگاو دایه‌ره گه‌لی هێزه‌كانی ئه‌منی ناوخۆ. 4. هێنرابێ بۆ موساده‌ره‌كردنی مافی دامه‌زراندنی هاووڵاتیان له وه‌زیفه‌دا و جێگای ئه‌وانی گرتبێته‌وه له ئیشغالكردنی ده‌ره‌جه به‌تاڵه‌كاندا. 5. جێگای یه‌كێ له فرمانبه‌ره دانیشتووه ئه‌سلێیه‌كانی ناوچه‌كه‌ی گرتبێته‌وه كه نه‌فی كرابێ یان گوازرابێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه یان له وه‌زیفه‌ی ده‌ركرابێ یان فه‌سڵ كرابێ یان خانه‌نشین كرابێ یان حه‌پس كرابێ. 6. له ریزه‌كانی هێزی گاردی كۆماری‌دا له شاڵاوه‌كانی جێنوسایدی كوردستاندا هاوبه‌ش كردبێ. 7. له‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی سوپای عیراقدا كاری كردبێ كه به‌شداریی شاڵاوه‌كانی جێنوسایدیان له كوردستاندا كردبێ. 8. ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی شه‌پۆله به ته‌گبیره‌كانی كۆچی ره‌سمیدا له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ كوردستان هێنرابی به مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن، سا به هه‌ر جۆرێ،هه‌روا به ئاره‌زووری خۆی هاتبێ یان به‌رامبه‌ر به ثاداشتي ئیمتیازاتی ماددی یان مه‌عنه‌وی. سیێه‌م: كاركردن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی عادیلانه له‌لایه‌ن حكوموتی عیراقه‌وه بۆ هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندانی ئه‌و سیاسه‌ته زۆره‌ملیێانه، كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه. مادده‌ی دووه‌م: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ناوه ئه‌سلییه‌كانی ئه‌و جێگا‌و ناوچه وگوندو شارۆچكه و شار وناحیه وقه‌زایانه‌ی كه پێش به عه‌ره‌ب كردنه‌كه به كار ده‌هێنران. مادده‌ی سیێه‌م: هه‌ر گوند‌و شار‌و یه‌كه‌یه‌كی ئیداری كه له پارێزگاكانی كوردستان پچڕێندرابێ دووباره به‌و پارێزگایانه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه كه پێش به‌كارخستنی به‌عه‌ره‌ب كردنی زۆره ملێ بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله دابڕابوون. مادده‌ی چواره‌م: ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌ر هه‌ووڵاتییه‌ك كه به زۆر پێی كراوه به عه‌ره‌ب وتۆمار گه‌لی ئه‌حوالی مه‌ده‌نیش به‌و پێیه راست ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی بێنچه‌م: یه‌كه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و هاووڵاتییه عیراقیه عه‌ره‌بانه ناگرێته‌وه كه له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه‌دا له ناوچه به‌عه‌ره‌بكراوه‌كاندا جێگیربوون: 1. ئه‌كه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌به له كاتی سه‌ر ژمێرییه گشتییه‌كه‌ی ساڵی(1957)دا دانیشتووی كوردستان بووبێ وله كوردستان بوو بێ 2. ئه‌گه‌ر له كوردستان جێگیر بوو بێ وبه‌ر له 11/9/1961 تۆماری ئه‌حوالی مه‌ده‌نیی خۆی بۆ كوردستان گواستبێته‌وه. دووه‌م: ئه‌و هاووڵاتییه عیراقییه عه‌ره‌بانه كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی پێنچه‌می سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه هه‌موو مافێكی مه‌ده‌نی وسیاسی ورۆشنبیری وئابووری و كومه‌ڵاتییان ده‌بێت هه‌روه‌ك هاووڵاتیانی كوردستان. مادده‌ی شه‌شه‌م : پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیجرائاتی پێویست بۆبه‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م وه‌ربگریت. مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناخرێته به‌ر كار . مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا دخرێته به‌ر كار. د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عیراق