به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 12 رۆژی ده‌رهێنان: 1/7/2002 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری رۆشنبیری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26)ی رۆژی (30/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2002 یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق - به‌شی یه‌كه‌م - مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. ئه‌مینداری دارایی: ئه‌مینداری كاروباری دارایی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. مه‌كته‌ب: مه‌كته‌بی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. یه‌كێتی: ده‌سته‌یه‌كی وه‌رزشییه، به ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌یوه‌سته‌و، سه‌رپه‌رشتی كاروباری گه‌مه‌یه‌ك له گه‌مه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات. یانه: ده‌سته‌یه‌كی به‌پێی یاسا ئیجازه پێدراوه، له كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك پێك دێت كه له هزرێكی وه‌رزشیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. به‌شی دووه‌م دامه‌زراندن و فرمان و ئامانجه‌كانی مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێ به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق) ساز ده‌درێت و به باڵاترین ده‌سته‌ی كاروباری وه‌رزشیی هه‌رێم له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م/ ده‌سته‌ی گشتی، له‌مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم. 2- سه‌رۆكه‌كانی یانه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم. 3- به‌رپرسانی لیژنه گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان. دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1-سه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆك. 3- سكرتێر. 4- ئه‌مینداری دارایی. 5- به‌رپرسی یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان. 6- به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندیگه‌ل و راگه‌یاندن. 7- به‌رپرسانی لیژنه‌گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان. 8- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری. 9- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 10- نوێنه‌ری فێركردنی باڵا. 11- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 12- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 13- نوێنه‌ری لاوانی كوردستان. 14- (3) سێ شاره‌زای پسپۆر كه سه‌رۆك به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن ناوزه‌دیان ده‌كات. سێیه‌م: لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكان: لیژنه‌ی پارێزگا له (3) سێ ئه‌ندام پێك دێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك و به‌رپرسێكی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاروبارێكی وه‌رزشیی پارێزگاكه ده‌كاو راپۆرتگه‌لی خولاوخول (تقاریر دوریه)یش له باره‌ی بزاڤی وه‌رزشییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئیداریی و دارایی خۆی هه‌یه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیشی ده‌بێت. مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یه كه: 1-خه‌مخۆریی بزاڤی وه‌رزشی له هه‌رێمدا بكا‌و به‌ره‌و چاكتری ببات. 2- بیروباوه‌ڕو ئامانجه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپیی نێوده‌وڵه‌تی ره‌گداكوتاو بكات. 3- گرنگیی بزووتنه‌وه‌و چالاكییه‌كانی وه‌رزش زه‌ق و زۆپ بخاته‌ڕوو به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراقدا بگونجێ. 4- یاریده‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رشییه‌كانی هه‌رێم بدات و له هه‌موو روویه‌كه‌وه پشتیان بگرێ تا بتوانن ئه‌رك و فرمانی خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئومێدیان لێ ده‌كرێ ئه‌نجام بده‌ن. 5- بۆ هاوكۆمه‌كی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بكه‌وێته كار. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، هه‌ر دوو مانگ جارێك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساز ده‌دات و، سه‌رۆك یان دووسێیه‌كی ئه‌ندامانیش بۆیان هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بانگهێشتی بكه‌ن. دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-به‌رنامه‌ی وه‌زرشیی وه‌رزی وه‌رزش داده‌نێ و ده‌یخاته به‌رده‌ست ده‌سته‌ی گشتی بۆ موساده‌قه له‌سه‌ر كردنی. 2- ئه‌رك و فرمان و بزاڤی لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگا دیار ده‌كات. 3- دابه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی به‌سه‌ر یانه‌و یه‌كێتییه وه‌زرشییه‌كاندا رێك ده‌خات. 4- به‌پێی یاسا ئیجازه به یانه وه‌رزشییه‌كان ده‌دات. 5- ئیداره‌ی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات. 6- به‌پێی یاسا یه‌كگرتنی دوویانه یان زیاتر ئیقرار ده‌كات. 7- ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی ئیداره‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له یاسا‌و عورف و عاده‌تی وه‌رزشی لابده‌ن سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ، به له‌كارخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شیانه‌وه. 8- سه‌ڵاحییه‌تی ده‌رهێنانی فه‌رمانگه‌لی ناردنی شاندی بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش هه‌یه. به‌شی سێیه‌م مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌رك و فرمانه‌كانی سه‌رۆك: سه‌رۆك ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ده‌كات. 2- له‌به‌رده‌می دادگا‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی دیكه‌شدا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن ده‌كاو، ده‌شتوانێ كه‌سێكی تر له جیاتی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ. 3- به‌پێی بنیچه یاساییه‌كان هه‌موو گرێبه‌ست و پێكهاتنه وه‌رزشییه‌كان ئیمزا ده‌كات. 4- له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری داراییدا ئیزنه‌كانی صه‌رف و صكوك ئیمزا ده‌كات. 5- هه‌ندێ له ئه‌رك و فرمانه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ. 6- ئه‌رك و فرمان و سه‌ڵاحیاتی سكرتێر‌و ئه‌مینداری دارایی ده‌سنیشان ده‌كات. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵده‌بژێرێت – ته‌نیا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و لاوانی كوردستان و ئه‌و شاره‌زایانه‌شی لێ ده‌رچێ كه به دامه‌زراندن داده‌مه‌زرێن. 2- گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر ده‌كات. 3- راپۆرتی چالاكی و پلانه جۆربه‌جۆره‌كانی ساڵی تازه‌ی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات. 4- گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه ده‌كات كه یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌وجا به‌ر له كۆبوونه‌وه، له كه‌می به مانگێك به نووسین پێشكه‌شی ده‌كات به مه‌كته‌بی یه‌كێتی و یانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 5- راپۆرتی حساباتی كۆتایی ساڵی دارایی رابوردووی ئه‌مینداری دارایی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات. 6- بوجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماده ده‌كات و پێشكه‌شی ده‌كات به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان. 7- دروشمی ئه‌نجومه‌ن دیار ده‌كات. مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له‌سه‌ر بانگهێشتی نووسراوی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌دا. له‌و بانگهێشته‌دا ده‌سته‌ی ته‌نفیزی كات و جێگای كۆبوونه‌وه‌كه دیار ده‌كات و ئه‌م به‌یاننامانه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌نێرێ: 1-لیستی ئیشه‌كان. 2- راپۆرتی ته‌دقیقكاری حسابات له ئه‌نجومه‌ن. 3- راپۆرتی ژمێریاری یاسایی له‌باره‌ی ساڵی رابوردوو. 4- خه‌مڵاندنه‌كانی بوجه‌ی ساڵی دادێ. مادده‌ی نۆیه‌م: 1-له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، نیصابی یاسایی به ئاماده بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دواده‌خرێت و نیصاب به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ. 2- ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێكی ناكاو روویداو ده‌سته‌ی گشتی له‌كاتی دیاركراودا كۆبوونه‌وه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن كات و وه‌ختێكی تر بۆ كۆبوونه‌وه‌كه دیار بكات و ئه‌ندامه‌كانیشی لێ ئاگادار بكات. 3- ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك سازده‌داو ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی جێگره‌كه‌ی سازی ده‌دات. 4- ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و جێگره‌كه‌شی هه‌ردووكیان دیار نه‌بوون، ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواده‌خرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له كۆبوونه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌سته‌ی گشتی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا سه‌رۆكێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات. 5- ده‌سته‌ی گشتی بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌رده‌هێنێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام تایان بووبێ، بۆ ئه‌وه. 6- ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی له رووه. مادده‌ی ده‌یه‌م: 1-ده‌شێ سه‌رۆك، یان دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر مه‌له‌سه‌گه‌لی دیاركراو. 2- ده‌سته‌ی گشتی ناشێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ سه‌یر كردنی بابه‌تێك كه له‌وه پێش بڕدراوه‌ته‌وه ساز بدات تا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رانه‌بوورێ كه بابه‌ته‌كه‌ی تێدا بڕدراوه‌ته‌وه. 3- له كۆبوونه‌وه لاوه‌كییه‌كاندا هه‌مان ئیجرائاتی كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كان ده‌گیرێته به‌ر. به‌شی چواره‌م حوكمه داراییه‌كان مادده‌ی یازده: دارایی ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێك دێت: 1-ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه له بوجه‌ی هه‌رێمدا بۆی دانراوه. 2- داهاتی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن. 3- كرێی ماڵ و موڵكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی ئه‌نجومه‌ن. 4- باربۆو به‌خشش. 5- ره‌سمی ئیجازه پێدانی كردنه‌وه‌و ره‌سمی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی ئه‌و یاریگه‌و یانه وه‌رزشییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. مادده‌ی دوازده: حساباتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه. مادده‌ی سیازده: 1-ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی چوار ساڵی رۆژژمێرییه (تقویمیه)، به مه‌رجێ ئه‌ندامه‌كانی دوای هه‌ر خولێكی ئۆڵه‌مپی سا، ساز بدرێ یان نه‌درێ، یه‌كسه‌ر ده‌سنیشان بكرێن. 2- له‌پاش كۆتایی هاتنی ئه‌م خوله ئۆڵه‌مپییه‌ی ئێستا، ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزیی یه‌كه‌م چوار ساڵی رۆژژمێری ده‌بێت. به‌شی پێنجه‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی چوارده: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ سانا كردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی شازده: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق