به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 6
رۆژی ده‌رهێنان: 7/5/2002
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی (6/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2002
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن:
یه‌كه‌م: سه‌رپێچییه‌كان له (50) په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له (300) سێ سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ.
دووه‌م: كه‌تن (الجنج) له (301) سێ سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ.
سێیه‌م: جینایه‌ت له (1501) هه‌زارو پێنج سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م:
دادگا، له هه‌ر رۆژه‌ی كه حوكمدراو له ته‌وقیفدا به‌سه‌ری ده‌بات بیست دینار له غه‌رامه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌گه‌ر جورمێك ته‌نها به غه‌رامه حوكم درا بێ و حوكمدراوه‌كه غه‌رامه‌كه نه‌دات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا دادگا له‌جیاتی هه‌ر بیست دیناره‌وه یه‌ك رۆژ حوكمی حه‌پسی ده‌دات، به مه‌رجی ماوه‌ی حه‌پسه‌كه، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، له دوو ساڵ نه‌ترازێ.
مادده‌ی چواره‌م:
حوكمه‌كانی بڕگه‌ی سێیه‌م له بڕیاری ژماره (104)ی رۆژی (27/1/1988)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیاده الپوره) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق