به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشــت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاســای ژماره (1)ی سـاڵی (1992) هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (4) رۆژی(11/9/2006)ی‌دا بڕیاری به یاساكاری كردنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه به مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یازده‌می یاسـایی ژماره (22)ی ساڵی 2003ی ئه‌نجومه‌نی نیشــتمانیی كوردســتان ـ عیراق پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به راگرتنی كارپێكردن به ماده‌كانی (285 هه‌تا 293)ی ده‌روازه‌ی دووه‌می یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی ژماره (23)ی ساڵی 1971 له هه‌رێمی كوردستان و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی دووه‌م: زاره‌وه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی زاراوه‌ی (سه‌رۆكی كۆمار) و زاراوه‌ی (فه‌رمانی هه‌رێمی) شوێنی (فه‌رمانی كۆماری) ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێك له ده‌روازه‌ی دووه‌می یاسای ناوبراو هاتبن، بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت. ماده‌ی سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێـت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عیراق هۆی دانانی له‌به‌ر نه‌مانی ئه‌و هۆیانه‌ی له كاتی خۆی پێویستیان كرد كه جێبه‌جێكردنی سزای له‌ناوبردن (اعدام) له هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت به‌پێی ماده (11)ی یاسای ژماره 22/ی ساڵی 2003 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه به پێی یاسای ژماره (1) ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو كه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌دات حوكمی (اعدام) په‌سند بكات یان كه‌می بكاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار و حوكمه دادوه‌ریانه‌ی كه له دادگاكان ده‌رچوونه و پله‌ی كۆتاییان به‌ده‌ست هێناوه به هۆی په‌سند كردنیان له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز) بۆیه، ئه‌م یاسایه داندرا.