به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو،له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان - عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی رۆژی (4/7/2006) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت: یاسای ژماره( 4 ) ی ساڵی 2006 (یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان- عیراق) ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م حوكمه گشتیه‌كان به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له خواره‌وه هاتوون ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن. یه‌كه‌م. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان. چواره‌م. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان. پێنجه‌م. ده‌سته: ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م. سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. حه‌فته‌م. پرۆژه: چالاكیه‌كی ئابووریه یان پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنه‌رییه كه‌كه‌سێكی سروشتی یان یاسایی(مه‌عنه‌وی) دایده‌مه‌زرێنێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ته‌رخانكراو بۆی، به سه‌رمایه‌كی، نیشتمانی، یان بیانی، وحوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌و په‌یره‌و ورێنماییانه‌ی به گوێره‌یه‌وه ده‌رچوون، له‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێن. هه‌شته‌م. باج وره‌سمه‌كان: هه‌موو ئه‌و جۆره باج و ره‌سمانه ده‌گرێته‌وه كه به پێی یاساكانی كارا دیاركراون. نۆیه‌م. وه‌به‌رهێن: ئه‌وكه‌سه سروشتیه یان یاساییه (مه‌عنه‌وی)یه كه سامانه‌كه‌ی له هه‌رێم به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌به‌ردێنێت، چ نیشتمانی بێت یان بیانی. ده‌یه‌م. لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان: هه‌موو ئه‌و لایه‌نه حكومیانه ده‌گرێته‌وه‌كه به‌رپرسن له‌و كه‌رته‌ی په‌یوه‌سته به كاروباری پرۆژه‌كه. یازده‌م. سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهاتوو: به‌های خه‌مڵێنراو به دراوی بیانی یان نیشتمانی كه له پرۆژه‌كه‌دا وه به‌ر هاتووه . دوازده‌م. سه‌رمایه‌ی بیانی: ئه‌و سامانه دراویه، شتومه‌كه جه‌سته‌ییانه، یان مافێكه نرخێكی دارایی هه‌یه ووه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌رێمدا وه‌به‌ری دێنێت. به‌شی دووه‌م بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه پیاده ده‌كرێن كه ده‌سته له یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی خواره‌وه دا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات: یه‌كه‌م. پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌كان(التحویلیه) وكاره‌با وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. دووه‌م. كشتوكاڵ به‌هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه، رووه‌كی وئاژه‌ڵی، ودارستان وئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. سێیه‌م. هوتێل وپرۆژه‌كانی گه‌شتیاری وكات به‌سه‌ربردن وشاره‌كانی یاری. چواره‌م. ته‌ندروستی وژینگه پێنجه‌م. توێژینه‌وه‌كانی زانستی وته‌كنۆلۆژی وته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان. شه‌شه‌م. گواستنه‌وه وگه‌یاندنی سه‌رده‌م. حه‌فته‌م. بانكه‌كان وكۆمپانیاكانی دڵنیاكاری (تأمین) وده‌زگا داراییه‌كانی دیكه. هه‌شته‌م. پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری، وه‌ك بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ورێگاوبان وهێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وفرۆكه‌خانه وئاودێری وبه‌نداوه‌كان. نۆیه‌م. ناوچه ئازاده‌كان وبازاره بازرگانیه سه‌رده‌می یه‌كان وئه‌و خزمه‌تگوزاریه راوێژكاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. ده‌یه‌م. فێركردن له‌هه‌موو قۆناغه‌كان دا، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی فێركاری له هه‌رێمدا. یازده‌م. هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خستنه‌به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی بدات. به‌شی سێیه‌م ره‌فتار له‌گه‌ل وه‌به‌رهێنی بیانی ماده‌ی سێیه‌م: ره‌فتار له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی بیانی وه‌ك وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت ووه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه هه‌موو سه‌رمایه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی به‌ناو بێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه، له هه‌رێمدا دایده‌مه‌زرێنێت. به‌شی چواره‌م ته‌رخانكردنی زه‌وی وزار مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن وله ئاینده‌دا به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن و له‌سه‌ر وێنه‌ی تۆماره‌كانیاندا ئاماژه داده‌ندرێت كه ئه‌م شوێنانه تایبه‌تن به مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته. دووه‌م. فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌دا ده‌ستنیشانی هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه پێویستی بێت له زه‌وی وزاری نێو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كان وده‌ره‌وه‌یاندا وته‌رخانیان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی كرێ وبانه‌وانی (مساگحه)، به نرخێكی هانده‌ر وبه‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێت، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كارای فرۆشتن وبه‌كرێدانی سامانه‌كانی میری له هه‌رێمدا. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری ده‌سته، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون به‌پێی ئه‌م یاسایه، به نرخێكی هانده‌ر كه ده‌سته پێشنیاری ده‌كات یان به‌خۆڕایی به‌ناویان بكات، به مه‌رجێك سروشت و گرنگیی ئه‌و پرۆژانه وپێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له كاتی به‌ناوكردندا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی سامانه‌كانی میریی كارا له هه‌رێمدا. چواره‌م. له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، ئاماژه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داده‌ندرێت كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون، ونابێ ئه‌م ئاماژه‌یه لاببردرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندیه‌كی نووسراوی ده‌سته نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێن هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات. پێنجه‌م. له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیدا، ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه به‌ناوی خۆی بكات كه موڵكی ده‌وڵه‌تن، وه‌ك موڵكێكی صرف و به‌بێ پاره. هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ش به‌ناوی خۆی بكات كه مافی ره‌فتاركردنیان (حق التصرف)، به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، دوای كوژاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ره‌فتاركردن له‌سه‌ریاندا وقه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وگونجاوی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه. شه‌شه‌م. وه‌به‌رهێن مافی كڕین وبه‌كرێ گرتنی ئه‌وزه‌وی وخانوبه‌رانه‌ی هه‌یه كه پێویستن بۆدامه‌زراندن وفراوانكردنوو و هه‌مه جۆركردن وپه‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله سنووری ئه‌و رووبه‌ر وئه‌و ماوه‌ی له ڕۆشنایی ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه وپێداویستی راسته‌قینه‌یدا ده‌خه‌ملێنرین، به‌ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (3) ی ئه‌م ماده‌یه. حه‌فته‌م. ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن جیاده‌كرێنه‌وه له سنووری ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه له رۆشنایی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه وپێداویستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌خه‌مڵێنرێن به پێی ئه‌و مه‌رجه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه دیارده‌كرێن به ده‌ر له‌و حوكمانه‌ی كه له‌م باره‌وه ره‌چاوكراون. هه‌شته‌م. گۆڕینی شوێنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ژێرباری هه‌مان بنه‌ماو مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی شوێنی پرۆژه‌كه، كه یه‌كه‌م جار ره‌چاو كراون. نۆیه‌م. لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته، خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با وئاوه‌ڕۆو رێگای گشتی وپه‌یوه‌ندییه‌كان وشتی دیكه‌ش بۆ سنووری پرۆژه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن به مه‌رجێك برێكی پێویست له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت. ده‌یه‌م. جگه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنی بیانی، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی موڵكدارێتی و به‌كرێگرتنی زه‌وی و ئوتومبێلی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه خانوو به‌ره‌ی نیشته‌جێ كردن وئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م نه‌هێن، وئه‌وه‌ی پڕۆژه پێی ده‌وێت بیانكرێت یان به‌كرێیان بگرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌سته له‌سه‌ریدا وبه‌پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیار ده‌كرێن. ده‌روازه‌ی دووه‌م به‌خشینه كان وپابه‌ندیه‌كان به‌شی یه‌كه‌م به‌خشینه‌كانی باج وگومرگ ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: پرۆژه له هه‌موو وباج ره‌سمه ناگومرگیه‌كان ده‌بوردرێت بۆ ماوه‌ی (10) سالأ له رۆژی ده‌ست پێكردنی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، یان له رۆژی به‌رهه‌مهێنان به كرده‌نی. دووه‌م: ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ومه‌كینه هاورده‌كانی پرۆژه له ره‌سم و باجه‌كان ومه‌رجی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست هێنانی هاوردن ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێ له خاڵه‌كانی ده‌ربازبوونی سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه بێنه ژووره‌وه وده‌بێ له ماوه‌ی (2) دووسالأ له رۆژی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كان، بهێندرێنه ناو هه‌رێم، وه‌ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن. به پێچه‌وانه، ئه‌و لێخۆشبوونانه ناگرنه‌وه‌و وه‌به‌رهێن ناچارده‌كرێت باجه‌كه بدات و دووهێنده‌ی باجه‌كه‌ش غه‌رامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت. سێیه‌م: له ره‌سم و باجی ئه‌و پارچه یه‌ده‌گه هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بووردرێت به مه‌رجێك به‌هاكه‌یان له (15%)ی به‌های ئامێر‌و مه‌كینه‌كان پتر نه‌بێت، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشینه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته وره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیسته‌كانی وچه‌ندایه‌تیان ده‌بێت. چواره‌م: له ئامێر‌و ده‌زگا ومه‌كینه وكه‌ره‌سته پێویسته‌كان بۆ فراوانكردن یان په‌ره‌پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆژه ده‌بووردرێن. پێنجه‌م: ره‌سمی گومرگ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان هاوردراوون ده‌بووردرێن، به مه‌رجێك جۆر وبره‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیار بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته خاوه خۆماڵیانه‌ی له هه‌رێمدا چنگ ده‌كه‌ون وبۆ پرۆژه‌كه به‌كه‌لك دێن له‌لایه‌نی چه‌ندی چۆنیه‌وه به‌كاربێن . شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێن، بۆی هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌كه هاورده بكات، وه‌ك ئامێر ومه‌كینه وده‌زگا وكه‌ره‌سته، ئه‌و هاوردانه‌ش له هه‌موو باجی خاڵه‌كانی گومرگی سنووری هه‌رێم ده‌به‌خشرێن، به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن. به‌شی دووه‌م به‌خشینه كانی سه‌ربار مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی له هه‌رێمدا ده‌سته بۆی هه‌یه هاندان و ئاسانكاری زیاتر بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه وه‌به‌رهێنانه‌ی رێپێدراوون به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، پێشكه‌ش بكات، كه یه‌ك له‌م دوو ئاكاره‌یان تێدا به‌دی بكرێت به‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دایان ده‌نێت: أ) ئه‌و پرۆژانه‌ی له ناوچه كه‌م په‌ره‌سه‌ندووه‌كاندا داده‌ندرێن. ب)ئه‌و پرۆژانه‌ی به هاوبه‌شیی وه‌به‌رهێنی بیانی ونیشتمانی داده‌مه‌زرێن. دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه به‌خشینی سه‌ربار بدات له ره‌سمی شته كڕاوه‌كانی وه‌ك كه‌ل و په‌ل و رایه‌خ وپێداویستیه‌كانی به سه‌رده‌م كردن ونوێ كردنه‌وه هه‌ر(3) ساڵ جارێك به‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن، به‌پێی سروشتیان وبه‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی هۆتێل ونه‌خۆشخانه وشاره گه‌شت و گوزارییه‌كان و زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، به‌مه‌رجێك ته‌نها بۆ پرۆژه‌كه به‌كار بێن وله‌ماوه‌ی ساڵێك له‌رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كانی شته كڕاوه‌كان و چه‌ندێتیان بهێندرێنه‌وه ناو هه‌رێمه‌وه. به‌شی سێیه‌م گره‌نتیه یاساییه‌كان مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه پرۆژه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی دڵنیا (تأمین) بكات له‌لایه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دڵنیاكاری كه به‌گونجاو ده‌زانێت، بیانی یان نیشتمانی، كه به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات دڵنیای بكات. دووه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه كار به‌كریكاری خۆجێی وبیانی پێویست بۆ پرۆژه‌كه بكات له گه‌لأ پیشخستنی كرێكاری خۆماڵی له كارپێكردندا، به‌پێی یاساكانی كارا له‌هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سوود وقازانجی سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م: كرێكاره ناعیراقییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه پاره وكرێیه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن. پێنجه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سه‌رمایه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌بكاته‌وه له‌كاتی پاكتاوكردنی پرۆژه‌كه‌ی، یان ره‌فتاركردنی له‌سه‌ریدا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا‌و رێكاره‌كانی گومرگی وباجیی كارا له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێت. شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌كه‌ی بخاته سه‌ر ناوی وه‌به‌رهێنێكی دیكه‌ی بیانی یان وه‌به‌رهێنێكی نیشتمانی. یان له به‌شی خۆی له پرۆژه‌كه ده‌رچێت بۆ هاوبه‌شه‌كه‌ی، به‌ره‌زامه‌ندیی ده‌سته. وه‌به‌رهێنی نوێ جێگه‌ی وه‌به‌رهێنی كۆن ده‌گرێته‌وه له‌و ماف وپابه‌ندیانه‌ی له پرۆژه‌كه دا كه‌وتوونه‌ته‌وه. حه‌فته‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه رێپێدراوه‌كه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، حیسابێك به دراوی نیشتمانی، بیانی یان به هه‌ردووكیان له یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه بكاته‌وه. هه‌شته‌م: وێرای له‌به‌رچاوگرتنی یاساكانی كارا سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆمپانیاكانی هاوكاری، ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆماركراون و شێوه یاساییه‌كه‌یان هه‌ر چۆنێك بێت به پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت داده‌ندرێن، سروشتی یاسایی ئه‌و سامانانه‌ی تێیاندا پشكداری كراوه هه‌ر چۆنێك بێت. نۆیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه، وه‌به‌رهێن مافی هه‌یه نهێنی زانیارییه هونه‌ری و ئابووریه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه‌ی پارێزگاری لێبكرێت وده‌ست پێشخه‌ریه وه‌به‌رهینه‌ریه‌كانی بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا ورێسا ورێنماییانه‌ی له هه‌رێمدا كاران. هه‌ركه‌سێك زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستپیشخه‌ریه‌كانی به‌رهه‌مهێنی ولایه‌نه هونه‌ری وئابووری وداراییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه كه به‌حوكمی فه‌رمانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی كه‌وتوون، به پێی یاسا سزا ده‌درێت. به‌شی چواره‌م پابه‌ندییه‌كانی وه‌به‌رهێن ماده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌به‌رهێن به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێت: یه‌كه‌م. پێناسه‌ی بواری وه‌به‌رهێنانی خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی پێشتر ئه‌نجامی داوون وباری دارایی وئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی جێبه‌جێی كردوون ده‌ست نیشان بكات. دووه‌م. ده‌سته، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه وده‌ستكردن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی یان به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی، ئاگادار بكاته‌وه. سێیه‌م. ئاسانكاری پێویست بۆ فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته دابین بكات، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ست خستنی زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی لایه‌نه هه‌مه جۆره‌كانی پڕۆژه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته. چواره‌م. تۆماری تایبه‌تی ئه‌وكه‌رسته هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه بكاته‌وه، كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سمی گومرگ به‌خشراون. پێنجه‌م. پاكی ژینگه وئاسایش وته‌ندروستی گشتی بپارێزێت وپابه‌ندبێت به سیسته‌می پێوانه وكۆنتڕۆلكردنی چۆنایه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. شه‌شه‌م. مه‌شق به‌كریكاری خوجێی پرۆژه‌كه بكات ورایان بهێنێت. به‌شی پێنجه‌م رێكاره یاساییه‌كان له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێنه‌ر مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م. له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان له یه‌كێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، ده‌سته سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كاته‌وه وداوای لێده‌كات یه‌كسه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی بۆته هۆی سه‌رپێچیه‌كه بوه‌ستێنێت وماوه‌یه‌كی گونجاوی بۆ دیاری ده‌كات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رپێچیه‌كه بۆ لادان ونه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی. دووه‌م. له حاڵه‌تێكدا وه‌به‌رهێن پێیداگرت له‌سه‌ر رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه، ده‌سته، زه‌ویه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه، وئه‌و بینایانه‌ی له‌سه‌ریشی دروست كراوون، ئه‌گه‌ر هه‌بن، به‌ناوی خۆی تۆماریان ده‌كات به نرخی كه‌ره‌سته‌كان به هه‌ڵكه‌ندراوی، به‌پێی یاسا. ئه‌و به‌هایه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات. سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسه له‌هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه. سێیه‌م. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، یان به‌شێكی له ژێره‌وه به‌كرێ دا، یان به‌كاری هێنا بۆ مه‌به‌ستێكی دی له پرۆژه‌كه‌دا، زه‌ویه‌كه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی به‌كرێی داوه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌و كاته خاوه‌ن پڕۆژه ده‌بێ دوو هێنده‌ی كرێی هاوتا(أجر مپل)بدات له بڕی به‌كرێدانی زه‌ویه‌كه یان به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه. ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی كارا له هه‌رێمدا وه‌رده‌گیرێته‌وه. له حاڵه‌تی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێنی سه‌رپێچیكار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به‌و بینایانه‌ی كه له كاتی لێوه‌رگرتنیه‌وه له‌سه‌ری دروست كراون. ده‌روازه‌ی سێیه‌م پێكهاته وه‌به‌رهێنه‌ریه‌كان به‌شی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پێكهاته و ئه‌ركه‌كانی مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م. ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان) وكه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێ، وبۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتاره یاساییه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات. دووه‌م. ده‌سته، سه‌رۆكێكی ده‌بێت به پله‌ی وه‌زیر وگشت ماف وده‌سه‌ڵاتێكی وه‌زیری ده‌بێت وخۆی به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاره‌كان وسه‌رپه‌رشتی وچاودێریی چالاكیه‌كانی وهه‌رشتێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركوفه‌رمانه‌كان وكاروباره‌كانی دیكه‌ی ده‌سته‌وه هه‌بێت. ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه به‌ندن: أ) فه‌رمانگه‌ی لێتۆژینه‌وه وزانیاریه‌كان، ب) فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن ومۆڵه‌تپێدانی پرۆژه‌كان. ج) فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی وكارگێری ودارایی. د) فه‌رمانگه‌ی شار‌و ناوچه پیشه‌سازیه‌كان. سێیه‌م. باره‌گای ده‌سته له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت وچه‌ند لقێكی له پارێزگایه‌كان ده‌بێت و هه‌ر لقێك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات. چواره‌م. ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست، چه‌ند به‌ش وهۆبه‌یه‌ك بێنێته كایه‌وه ولێكیان بدات، یان لایان بدات. پێنجه‌م. پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌سته ولقه‌كانی وئه‌ركوفه‌رمان وده‌سه‌ڵاته‌كانیان به پێره‌وك ده‌كرێت كه ده‌سته دایده‌نێت وئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی ده‌كات. شه‌شه‌م. ده‌سته كه‌شی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمدا بێنێته‌دی وستراتیژی وپلان وسیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاماده ده‌كات وده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنی وهه‌ماهه‌نگی له نێوان لقه‌كانی له هه‌رێمدا ده‌كات. ماده‌ی یازده‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌یه‌كێك له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كاندا داده‌مه‌زرێت: یه‌كه‌م. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی بێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و فه‌رمانه‌ی لێی داده‌مه‌زرێت، دووه‌م. شاره‌زا بێت وكاری كردبێت له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ، به‌لای كه‌مه‌وه. ماده‌ی دوازده‌م: ده‌بێ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا پابه‌ندبن به‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌تن به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه وله ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن. مادده‌ی سیازده‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و یاسایی(مه‌عنه‌وی) ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم مۆربكات بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی پێیان ده‌سپێرێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ده‌سته. ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن. به‌شی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانِ مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م. ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا پێك دێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به جێگری وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه وبه ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی: دارایی وئابووری وبازرگانی وشاره‌وانی وپلاندانان وكشتوكالأ وپیشه‌سازی وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. دووه‌م. 1) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیرێكی دیكه بكات كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكات كه تایبه‌ت بێت به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه. 2) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی په‌یوه‌نددار به پرۆژه‌كه بكات 3) ئه‌نجومه‌ن پێره‌وی ناوخۆی داده‌نێت، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان تیایدا. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: 1) دانانی ئه‌و سیاسه‌ت وستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌نددارن به وه‌به‌رهێنان وده‌سته پێشنیاریان ده‌كات له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم. 2) په‌سه‌ند كردنی پلان وبه‌رنامه‌ی چالاكی ده‌سته له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی هه‌رێمدا. 3) تێڕوانینی ئه‌و راپۆرته خوله‌ییانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته سه‌باره‌ت به راپه‌ڕاندنی كار له‌ده‌سته‌دا پێشكه‌شی ده‌كات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بارو كه‌شی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا وچی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بكرێت. 4) تێڕوانینی پێگه‌ی دارایی ده‌سته وپه‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی. 5) په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌ستی ئه‌و قه‌رز وئاسانكاریه ده‌سته‌به‌ریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ده‌سته ده‌كرێن به‌ده‌سته‌به‌ری حكومه‌ت وبانكه‌كان وده‌زگا داراییه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پێی ئه‌و رێكار وسیسته‌مانه‌ی داندراون. به‌مه‌رجێ مه‌به‌سته‌كانیان ته‌نها بۆ دارایی كردنی ئه‌و چالاكیانه بێت كه‌ده‌سته له سنوری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات. 6) دانانی سیسته‌مێك بۆ چاودێری وبه‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی دێنه ڕێیان تێبگه‌ن وكاربكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. 7) په‌سه‌ند كردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته. به‌شی سێیه‌م بودجه‌ی ده‌سته ماده‌ی پازده‌م: ده‌سته بودجه‌یه‌كی هه‌یه له نێو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا. ده‌روازه‌ی چواره‌م مۆڵه‌تپێدانی پڕۆژه‌كان وناوبژیوانی به‌شی یه‌كه‌م رێكاره‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی پرۆژه‌كان ماده‌ی شانزده‌م: یه‌كه‌م: له پێناوی سوودوه‌رگرتن له‌و به‌خشین وتایبه‌تكاریانه‌ی (امتیازات) له‌م یاسایه داهاتوون، پێویسته وه‌به‌رهێن مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پرۆژه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌وه به‌ده‌ست بێنێت. دووه‌م: ده‌سته، له‌سه‌ر داوای وه‌به‌رهێن، مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی پرۆژه ده‌دات، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه ده‌ستنیشانكراوون. پێویسته ده‌سته‌ش له‌میانه‌ی(30)رۆژ له رۆژی ته‌واوكردنی پێداویستی ومه‌رجه‌كانی هونه‌ری ویاسایی وئابووری، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بریار له‌باره‌یه‌وه بدات، وێڕای له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و رێكسازی وپێوه‌رانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێ. سێیه‌م:ده‌بێ ده‌سته راو بۆچوونی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به‌كه‌ڵك وسوودی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه وده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ش رای خۆیان ده‌ربڕن به‌ڕه‌زامه‌ندی، ره‌ت كردنه‌وه‌ی، یان هه‌مواركردنی له‌ماوه‌یه‌ك له (30)رۆژ تێپه‌ڕنه‌كات له‌رۆژی ره‌وانه‌كردنی داواكه‌یه‌وه بۆی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه.وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی داده‌نرێت وه‌ئه‌گه‌ر ره‌تی كرده‌وه ده‌بێ بڕیاره‌كه‌ی پاساوی هه‌بێت. چواره‌م: ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه ره‌ت كرایه‌وه، داواكار بۆی هه‌یه ره‌خنه بگرێت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌ی(15)رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنیه‌وه به بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌كه وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش له‌ماوه‌ی(3)رۆژدا بڕیار له‌سه‌ر ره‌خنه‌كه ده‌دات وبڕیاره‌كه‌شی له‌م باره‌یه‌وه كۆتاییه. به‌شی دووه‌م ناوبژیوانی ماده‌ی حه‌ڤده‌م: كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان هه‌ردوو لادا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر له گرێبه‌سته‌كه‌ش هیچ برگه‌یه‌كی وا نه‌بوو ئه‌وا به رێگه‌یه‌كی دۆستانه و به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن چاره‌سه‌رده‌كرێن، له حاڵه‌تێكدا ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن به‌ده‌ست نه‌هات، هه‌ردوو لا بۆیان هه‌یه هانا به‌رن بۆ ئه‌و ناوبژیوانیه‌ی كه حوكمه‌كانی له یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی هه‌رێمدا دیاركراوون، یان به‌پێی حوكمه‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌ر رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، یان دووقۆڵی كه عیراق لایه‌نێك بێت تیایاندا. به‌شی سێیه‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م:بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ئیداره‌ی سلێمانی ژماره(89)ی ساڵی2004، كه‌تایبه‌ته به‌هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا،پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه وده‌سته‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان وپێكهاته‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه،كه‌به‌پێی ماده‌ی (16)ی بریاری سه‌ره‌وه پێكهاتووه وهه‌موو ماف وپابه‌ندیه‌كان وسامانه گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌كانی ده‌بنه هی (ده‌سته‌ی وبه‌رهێنان)، كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێت. دووه‌م:گشت ئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌یانه‌ی موڵه‌ت دراوون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراو به‌پێی بریاره پووچه‌ڵكراوه‌كه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه وئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ریانه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان موڵه‌تی پێداوون، به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی یاسایی داده‌ندرێن وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌سوود وه‌رگرتن له‌و ئیمتیاز‌و هانده‌رانه‌ی پێیان دراوون. سێیه‌م:گشت پرۆژه‌كانی دیكه‌ی له‌قۆناغی لێتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دان وهێشتا بڕیاری كۆتاییان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پێده‌رنه‌چووه،ڕوانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه ده‌كرێن كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌نم یاسایه دامه‌زراوه وفه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ته‌واوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه پێیان هه‌ڵساوه. مادده‌ی نۆزده‌م: نابێ وه‌به‌رهێن ئه‌و زه‌ویانه به‌ناو بكات كه نه‌وت وغاز یان هه‌ر سامانێكی كانزایی به‌نرخ یان سه‌نگینی تیابێت. مادده‌ی بیسته‌م: ده‌بێ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هاوكاریی ئه‌نجام ده‌دات ده‌سته‌به‌ری پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ پارێزگاری له‌سامانی هاوكاره‌كان وده‌بێ ده‌سته رێكاری دڵنیاكاری و بانكه‌وانی پێویست بگرێته به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی. مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ژمێركاری ده‌سته له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه وردكاری ده‌كرێت. مادده‌ی بیست ودووه‌م: ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی ده‌قێكی ئه‌م یاسایه نایانگرێته‌وه، ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و رێسا گشتیانه‌ی له یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتوون، به مه‌رجێك حوكمه‌كانی له‌گه‌لأ حوكمی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بن. له‌كاتی ناكۆكی له نێوانیاندا، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن. مادده‌ی بیست وسێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنماییه‌كانی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه‌كانی په‌یوه‌نددار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. ماده‌ی بیست وپێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله رۆژنامه فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق هۆی ده‌ركردنی یاساكه به ئامانجی دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی هانده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستانی عیراق ولابردنی كۆسپه‌كانی یاسایی له به‌رده‌میدا وماوه‌دان بۆ كارپێكردنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و بیانی به‌یه‌كه‌وه وبه‌ته‌نها له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌و شێوه‌یه‌ی هاوكارییه‌كی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری بكات وبۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری و پشتگیری هانده‌ر بدرێ وله‌هه‌ندێ باجی سه‌رمایه‌كانی وه‌به‌رهێنراو ببوردرێت وله پێناو هێنانه‌كایه‌ی ده‌سته‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌تمه‌ند بۆ رێكخستنی لایه‌نه هه‌مه جۆره‌كانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا ئه‌م یاسایه داندرا.