به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق
پشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) ومادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، مادده‌ی(12)له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردســتان- عیراق ژماره(1) ی ساڵی 2005و له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی (26/7/2005) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:
یاسای ژماره( 2 ) ی ساڵی 2005
یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراق
ماده‌ی یه‌كه‌م:
سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت به‌ناوی (دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی فه‌رمانگه‌كانی دیوان.
دووه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.
سێیه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی فیدراڵ.
چواره‌م: رێكخستنی چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ماده‌ی دووه‌م:
سه‌رۆكی هه‌رێم به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێنێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی دیوان ده‌ربكات و هه‌ر فه‌رمانگه‌و به‌ش وهۆبه‌یه‌ك به گونجاو بزانێت بێنێته‌كایه‌وه‌و پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم راوێژكاره‌كانی داده‌مه‌زرێنێت به پله‌ی تایبه‌ت و بۆی هه‌یه به‌ڕیوه‌به‌ره گشتییه‌كانی نێو پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و خانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا.
دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كارمه‌ندانی پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات وخانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه به سه‌رۆكی دیوان بدات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێم(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان-عێراق