به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (2)ی ڕۆژی 4/3/2020 ئه‌م یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2020 یاسای ڕێگریكردن له به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و گاز و لێده‌رهێنراوه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق مادده‌ی (1): مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان - عێراق. دووه‌م/ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم. سێیه‌م/ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم. چواره‌م/ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه: هه‌موو هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و ئاوی و ئاسمانی ده‌گرێته‌وه، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان یان مرۆڤ و كه‌لوپه‌له‌كانیان یان بۆ هه‌ردووكیان به‌كارده‌هێنرێن. پێنجه‌م/ نه‌وت: هه‌ر هێدرۆكاربۆناتێكی سروشتی یان هه‌ر هیدرۆكاربۆناتێكی تێكه‌ڵاوی سروشتی چ له دۆخی گازی یان شلی بێت، و ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حه‌شارگه‌كان. شه‌شه‌م/ لێدهرهێنراوهكانی نه‌وت: هه‌موو لێده‌رهێنراوێك وه‌ك به‌نزینی ئۆتۆمبێل (گازۆلین)، زه‌یتی گاز، زه‌یتی بزوێنه‌ر و گریس به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، گازی شل، نه‌وتی سپی (كیرۆسین)، قیر، نه‌وتی ڕه‌ش، نه‌فتا، و هه‌ر به‌رهه‌مێكی پیترۆ كیمیای كه له نه‌وت یان گاز دروست بووبێت، ده‌گرێته‌وه. حه‌وته‌م/ مۆڵه‌ت: ئه‌و ڕێگه‌پێدانه فه‌رمییه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌درێت به كه‌سێك كه بازرگانی نه‌وت یان هاورده و هه‌نارده‌ی لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كان بكات. مادده‌ی (2): ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه به تاوان هه‌ژمارده‌كرێن: یه‌كه‌م: به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی: 1- فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی به ڕێگه‌ی نایاسایی و به‌ده‌ر له‌و بڕه دیاریكراوانه‌ی كه ڕێگه‌پێدراوه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان به مه‌به‌ستی هاورده‌كردن بێت یان هه‌نارده‌كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. 2- بردن و فرۆشتنی هه‌ر بڕێك له نه‌وت و لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كان كه ته‌رخانكراون بۆ پێداویستی فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان، جا له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا بێت یان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت. دووه‌م: ساخته‌كردن یان ده‌ستكاریی كردنی مۆڵه‌ت یان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له (بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ خاڵی 1، 2)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قنووسكراون. سێیه‌م: هه‌ر جۆره ئاسانكارییه‌ك، له به‌كرێدانی عه‌مبار، كه‌ره‌سته و شوێن، دابینكردنی پاره به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م ، دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قنووسكراون. مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م ئه‌ركانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ: 1- ڕاگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و نه‌وت و لێده‌رهێنراوانه‌ی كه ئاماده‌كراون بۆ به قاچاخ بردن له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه. 2- ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بیانی یان هاورده‌كراو، كه گۆڕانكاری له قه‌باره‌ی دیزاینكراوی تانكی هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نیه‌كانیاندا كراوه، و به مه‌به‌ستی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی به‌كارده‌هێنرێت. 3- ئاماده‌كردن و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران بۆ دادگاكان. 4- پشكنین و به‌سه‌ردادانی هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه، عه‌مبار، نووسینگه‌كان یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، له كاتی بوونی گومانی ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون. دووه‌م: بۆ ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووسكراون، كارمه‌ندی ڕێگه‌پێدراو مافی به‌كارهێنانی هێز و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ڕاوه‌ستاندنی هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه یان كه‌سێك له‌كاتی سه‌رپێچیكردن له فه‌رمان. مادده‌ی (4): یه‌كه‌م: كه‌سی تۆمه‌تبار، چ ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه بێت، یان شوفێری هۆیه‌كانی گواستنه‌وه یان ئه‌وانه‌ی له تاوانه‌كه‌دا به‌شدارن، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و دادگایی كردن هه‌واڵه‌ی دادگای ئه‌و سنوره ده‌كرێت كه نه‌وت و لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كانی تێدا به قاچاخ بردراوه. دووه‌م: تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و دادبینی، به ده‌سته‌به‌ریی ئازاد ناكرێت، تا ده‌رچوونی حوكمی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌ند. سێیه‌م: دادگا خه‌سڵه‌تی به په‌له ده‌دات به‌و داوایانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن. مادده‌ی (5): یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌و كرده‌وانه ئه‌نجامبدات كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون، به زیندانیكردن كه له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (10) ساڵ زیاتر نه‌بێت، و پێبژاردنێك كه (4) چوار هێنده‌ی به‌های كه‌ره‌سته به قاچاخ براوه‌كه بێت، سزا ده‌درێت. دووه‌م: له بارودۆخی جه‌نگ و باری ته‌نگه‌تاوی و ڕوودانی قه‌یرانی سووته‌مه‌نیدا، ئه‌نجامدانی هه‌ر یه‌ك له‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنوسكراوه، به باری توندكراو هه‌ژمارده‌كرێت. سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه تاوانی به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی پێ ئه‌نجام بدرێت، جێبه‌جێ ده‌كرێت، جا چ تۆمه‌تبار خۆی خاوه‌نی بێت یان به كرێی گرتبێت. مادده‌ی (6): یه‌كه‌م: هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و كه‌ره‌سته باركراوه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی پێ ئه‌نجام درابێت كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون، هه‌ر كات له ناو خاكی هه‌رێم بگیرێن، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. دووه‌م: هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، دوای ده‌رچوونی حوكمی بنبڕی دادگا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به زیادكردنی ئاشكرا به‌پێی حوكمه‌كانی (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مۆڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت)ی به‌ركار له هه‌رێم، به باره‌كه‌یه‌وه ده‌فرۆشرێت. سێیه‌م: هه‌واڵده‌ر و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوكاربوون له ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كارهێنراو له تاوانی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی، له دوای فرۆشتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌كه به ڕێژه‌ی (25%)ی كۆی بڕی نرخی فرۆشراوه‌كه پاداشت ده‌كرێن به‌مه‌رجێك له هیچ حاڵه‌تێكدا له (15.000.000) پازده ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نه‌بێت. چواره‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دوای جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی (دووه‌م) و (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌مێنێته‌وه، ده‌كرێته داهات بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی هه‌رێم و ده‌بێته داهاتی كۆتایی. مادده‌ی (7): دوای ده‌رچوونی حوكمی بنبڕ به‌بێ تاوانی تۆمه‌تبار، ئه‌وا: یه‌كه‌م: هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. دووه‌م: كه‌ره‌سته باركراوه‌كه یان به‌هاكه‌ی به‌هه‌مان نرخی فرۆشراو له ڕێكه‌وتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی، ده‌درێته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی. سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پارێزراوه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان. مادده‌ی (8): هه‌ر كه‌سێك دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، باڵه‌خانه‌كان، چاڵه نه‌وتییه‌كان، بۆری گواستنه‌وه، كۆگا و وێستگه‌كانی عه‌مباركردن، له ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه و كونكردن یان هه‌ر كارێكی دیكه كه مه‌به‌ست لێی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی بێت، تێكبدات، به‌پێی حوكمه‌كانی (یاسای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 2006) سزا ده‌درێت. مادده‌ی (9): حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كرداره‌كانی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن، و ئه‌وانه‌شی ده‌ستكاری بڕیار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن ده‌كه‌ن به زیاد و كه‌مكردن، و ئه‌وانه‌شی ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن یان به‌شدارن. مادده‌ی (10): ڕێگه به هیچ هۆیه‌كی گواستنه‌وه نادرێت، كه نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی بار بكات، ته‌نها به ڕێپێدانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و به‌پێی ئه‌و بڕ و نموونه و پێوه‌رانه نه‌بێت كه وه‌زاره‌ت ئاماده‌یان ده‌كات. مادده‌ی (11): وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی ناوخۆ و دارایی و ئابوری ڕێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات. مادده‌ی (12): پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (13): كار به هیچ ده‌قێكی یاسا یان بڕیارێك ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت. مادده‌ی (14): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. د. رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی له‌و تاوانانه‌یه كه ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایشی ئابوری هه‌رێمی كوردستان - عێراق، و له پێناو ڕێگه‌گرتن له كار و كرده‌وه‌كانی به قاچاخ بردن و به تاڵان بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی، و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه و پاراستنی سامانی نه‌وت و سه‌پاندنی سزایه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ مه‌ترسیداری ئه‌م تاوانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.