به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 12 مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (2)ی رۆژی 1/7/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن به یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی (1): كاركردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006. مادده‌ی (2): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (3): ئه‌م یاسایه كارپێده‌كرێت له رۆژی ده‌رچوونی و بڵاوده‌كرێته‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆر و پاراستنی سه‌روماڵ و موڵكی هاوڵاتیانی هه‌رێم و دابینكردنی ئاسووده‌یی و سه‌قامگیریان ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا