به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 7 مێژووی ده‌رچوون: 12/2/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 12/2/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018 یاسای رێگری له زیاده‌رۆیی ولابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه و ئامانج و پیاده‌كردن پێناسه‌كان مادده‌ی (1): مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. سێیه‌م: زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت: گشت ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له سنووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ره‌گه‌زه‌كه‌ی یان پۆلینه‌كه‌ی (جۆره‌كه‌ی) هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌روه‌ك له مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای یه‌كخستنه‌وه‌ی پۆلینه‌كانی زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژماره (53)ی ساڵی 1976ی به‌ركار دیار كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه تسویه نه‌كراون (موڵكداریان یه‌كلانه‌بوته‌وه) و به‌ناوی كه‌سه‌وه تۆمارنین. چواره‌م: زه‌وی ناو سنووری شاره‌وانی: گشت ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری بڕیاردراو بۆ شاره‌وانییه‌كان له گشت پارێزگا و قه‌زاو ناحییه‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی. پێنجه‌م: زه‌وی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی: ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری هاتوو له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، زه‌وییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری گونده‌كان. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی: پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه. حه‌وته‌م: شاره‌وانی: شاره‌وانی پارێزگا و قه‌زاو ناحییه، شاره‌دێیه‌كانی هه‌رێم. هه‌شته‌م: لیژنه: لیژنه‌ی چاودێری و رێگری له زیاده‌رۆیی و لابردنی. نۆیه‌م: زیاده‌ڕۆكار: ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی په‌یوه‌ندیدار به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان ره‌فتارێك ئه‌كات كه له ماده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. ده‌یه‌م: چاو‌دێر: كارمه‌ندی كاتی و به‌رده‌وامی شاره‌وانی كه چاودێری زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چاودێری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه. ئامانجه‌كان مادده‌ی (2): ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له: یه‌كه‌م: پارێزگاری له‌و زه‌ویوزارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له ناو سنووری هه‌رێم و رێگری له زێده‌ڕۆیی و داگیركردنیان به رێگه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌رگر (رادع) به‌رامبه‌ر به زێده‌ڕۆكار. دووه‌م: گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ لابردنی زێده‌ڕۆی له‌سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت. سێیه‌م: پاراستن و ئاراسته‌كردن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی نیشتیمانیی هه‌رێم له رێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی زێده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، پاوانه (له‌وه‌رگا) سروشتییه‌كان، دارستانه سروشتییه‌كان، و زه‌وی به‌رده‌ڵان و رێگرتن له گۆڕینی به‌كارهێنانیان. چواره‌م: پارێزگاری له نه‌خشه‌ی بنه‌رتی شاره‌وانی به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆیان داندراوه له‌رێگه‌ی رێگری كردن له زێده‌ڕۆیی. پیاده‌كردن مادده‌ی (3): ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر گشت حاڵه‌ته‌كانی زیاده‌ڕۆیی كه له دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه ده‌كرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت له هه‌رێم ره‌گه‌زه‌كه‌ی یان پۆلینه‌كه‌ی (جۆره‌كه‌ی) هه‌ر چییه‌ك بێت. مادده‌ی (4): یه‌كه‌م: هه‌ر ره‌فتارێك یان كارێك بكرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت یان سه‌ر مافێك له‌و مافانه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌وییانه به زیاده‌ڕۆیی ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مۆله‌تی یاسایی نه‌بێت، یان دژ به یاسا به‌ركاره‌كان بێت، له‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1ـ زه‌وتكردن و به‌كارهێنان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیناكانی ده‌وڵه‌ت. 2ـ دروستكردنی خانوو، بینا به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی بگونجێت یان نا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی. 3ـ زه‌وتكردنی زه‌وی یان به‌شێك له زه‌وی. 4ـ گۆرینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی، به‌كارهێنانی زه‌وی، گۆرینی به‌كارهێنانی زه‌وی. 5ـ هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی، بردنی خاك (خۆڵی ئاسایی یان تێكه‌ڵه) گۆرینی ڕێچكه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی، گۆرینی ڕێره‌وی هاتووچۆ. 6ـ په‌كخستن یان گۆرینی مافێك له مافه‌كانی هاوشانیی (ارتفاق) بریاردراو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت. 7ـ داگیر كردن و به‌كارهێنان و هه‌ڵكه‌ندن و شێواندنی كه‌نار و ناو چۆم و روبار و ده‌ریاچه‌كان. 8ـ شوراكردنی زه‌وی، به‌رده‌ڵان، له‌وه‌رگا (پاوان)، دارستان و كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان. 9ـ فرۆشتن، به‌خشین، به‌كرێدانی زه‌وی به مه‌به‌ستی كشتوكاڵ، دروستكردنی باخ، گه‌شت و گوزارو نیشته‌جێ، بازرگانی یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیكی دی، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم. 10ـ جیاكردنه‌وه و پارچه پارچه كردن (افراز الاراچی ) به‌ده‌ر له یاسا به‌ركاره‌كان. 11ـ هه‌ر ره‌فتارێكی دیكه، جگه له‌وانه‌ی له به‌نده‌كانی پێشوو باسكراون، بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بنه‌مایی (أصولی). دووه‌م: به‌كارهێنانی گشت یان به‌شێك له‌شه‌قام، شوسته، گوره‌پان، باخچه، پارك یان هه‌ر شوێنێكی گشتی به شێوه‌ی كاتی، یان به‌رده‌وام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم. به‌شی دووه‌م حوكمه رێكارییه‌كان مادده‌ی (5): سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری و سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هۆی چاودێره‌وه، چاودێری زه‌وی و زار ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی رێگری و لابردنی زیاده‌رۆیی به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پێدانی هۆشداری (انژار) به‌كه‌سی زیاده‌ڕۆكار به لابردنی زیاده‌رۆیی له ماوه‌ی (24) كاتژمێر ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه یان لایه‌نه‌كه ناسراوبوو. دووه‌م: هه‌ڵواسینی پسووله‌ی هۆشداری (انژار) له شوێنی زیاده‌رۆكه یان به‌نووسین له‌سه‌ر زیاده‌رۆكه به لابردنی زیاده‌رۆكه له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار نه‌ناسراو بوو. سێیه‌م: ئاگادار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه یان سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به‌و زێده‌ڕۆییه‌ی روویداوه. چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی، له ماوه‌ی (48) كاتژمێر له رێكه‌وتی ئاگاداركردنه‌وه، فه‌رمانی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه ده‌ربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند و دابینكردنی پارێزوان بۆ لیژنه، ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه زیاده‌رۆكه‌ی لانه‌برد. مادده‌ی (6): هێزه‌كانی ناوخۆ فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كه‌كارگێرییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و، له كاتی پێویستدا گشت هێزه فه‌رمییه‌كان هاوكاریان ده‌بن بۆ لابردنی زیاده‌رۆیی. مادده‌ی (7): نابێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی (ئاو، ئاوه‌رۆ، كاره‌با، رێگا، شه‌قام، ئینترنێت) یان هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كی دیكه، بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و زه‌ویوزاره‌ی زیاده‌رۆكه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت. مادده‌ی (8): یه‌كه‌م: پێویسته لیژنه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده رۆژ له رۆژی به‌ركاربونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات پێكبهێندرێت. دووه‌م: له‌و پێبژاردنه‌ی كه له‌زیاده‌رۆكار وه‌رده‌گیرێت رێژه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له كۆی مووچه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه و هێزه فه‌رمییه‌كانی به‌شدار بوو له لابردنی زیاده‌رۆیی ته‌رخان ده‌كرێت وه‌ك هاندان بۆیان، دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێی رێنماییه‌ك كه (وه‌زیری شاره‌وانی) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌یه‌ك كه له (45) چل و پێنج رۆژ له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات ده‌ریده‌كات. سێیه‌م: لیژنه ده‌گۆڕدرێت و ماوه‌ی كاركردنی له ساڵێك تێپه‌ڕناكات. مادده‌ی (9): پێویسته زیاده‌رۆكار له‌و زیاده‌رۆیانه‌ی كه پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه كراون له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له به‌رواری كارپێكردن به‌م یاسایه: یه‌كه‌م: ئاگاداری شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له سنوری شاره‌وانی بوو. دووه‌م: ئاگاداری سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی بوو. سێیه‌م: پێویسته سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێریه‌كان تۆماری ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه بكه‌ن له تۆمارگه‌ی فه‌رمی به‌شی زیاده‌رۆیی و لیژنه‌ی پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك بهێنن بۆ جێگیركردنی جۆر و شێوه و رووبه‌رو پێك هاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه له كۆنووسی تایبه‌تدا كه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه پێیانگه‌یشتووه. چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ئاگاداری شاره‌وانی و یه‌كه‌ی كارگێری لێنه‌كراوه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، و ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌ش كه له بڕگه (دووه‌م) له مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. مادده‌ی (10): له ناوه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك پێك ده‌هێنرێت و له قه‌زاكانیش دادوه‌رێك ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ تێروانینی زیاده‌رۆییه‌كان و ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به زیاده‌رۆی به دۆسیه‌ی په‌له ئه‌ژمار ده‌كرێت. به‌شی سێیه‌م حوكمه سزاییه‌كان مادده‌ی ( 11): له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه‌وا یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێم ده‌قیان له‌سه‌ر كردووه: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (1) یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (15000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به پێبژاردنێك كه له (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ و پێبژاردنێك له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (4،000،000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت. سێیه‌م: خاوه‌نی ئه‌و موڵكه یان شوێنه یان ئه‌و كرێچییه‌ی ئاسانكاری ده‌كات یان یارمه‌تی ده‌دات له ئه‌نجامدانی زیاده‌رۆیی، ئه‌وا به هاوبه‌ش داده‌ندرێت له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه و به‌هه‌مان سزای زیاده‌رۆكار سزا ده‌درێت. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه وكارمه‌ندانی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له رێگرتن یان لابردنی زیاده‌ڕۆیی ئه‌وا به پێی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ره‌فتاری له‌گه‌ل ده‌كرێت. پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار فه‌رمانبه‌ر یان راسپێدراو به راژه‌ی گشتی بێت یان یه‌كێك له كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یان هێزه چه‌كداره‌كان بێت و سیفه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه وه‌سوودهێنابێت (استغلال) یان ئاسانی كردبێت بۆ كه‌سانی دیكه، ئه‌وا به بارودۆخی توندكراو داده‌ندرێت له ره‌فتاره‌كانی هاتوو له هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م ودووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه. مادده‌ی ( 12 ): هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له ره‌فتاره‌كانی نێوه‌ندگیریی یان ده‌لالیی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویوزارو خانووبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت. مادده‌ی ( 13 ): هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان راسپێردراوێك به‌راژه‌ی گشتی ره‌زامه‌ندی بنه‌مایی بدات، یان یارمه‌تی بدات یان نێوه‌ندگیریی بكات له‌پێناو دابینكردنی ئاو یان كاره‌با یان خزمه‌تگوزاری دیكه بۆ ئه‌و زه‌وی و زار‌و خانووبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (1) یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت. مادده‌ی ( 14 ): یه‌كه‌م: نابێت تۆمه‌تباری زیاده‌ڕۆكار له هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی یان دادگایی كردن، ئازاد بكرێت تا زیاده‌رۆكه لاده‌بات. دووه‌م: بڕیار یان حوكمی ده‌ركراو له دادگا سزاكارییه‌كان به ئازادكردن یان بێ تۆمه‌تی یان نابه‌رپرسیاریه‌تی، هیچ ئاسه‌وارێكی نابێت له‌سه‌ر لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه. مادده‌ی (15): زیاده‌ڕۆكار ده‌بوردرێت له‌و سزایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون ئه‌گه‌ر به‌پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م)ی مادده‌ی (5) هۆشداری (إنژار) نه‌كرابوون هه‌واڵ بداته لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر روودانی زیاده‌ڕۆییه‌كه و له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رێكه‌وتی هه‌واڵدانه‌كه هه‌ڵسا به لابردنی، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و لابردنه به نووسراوێكی فه‌رمی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پشت راست بكرێته‌وه. مادده‌ی ( 16 ): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ره‌فتارێك له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی په‌یوه‌سته به لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان رووبدات ئه‌وا به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (40)ی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌ندامانی لیژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و زیانه مالییانه گه‌ره‌نتی ناكه‌ن كه له‌وانه‌یه له كاتی لابردنی زیاده‌ڕۆیی دووچاری زیاده‌ڕۆكار ببن، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (215) له یاسای مه‌ده‌نی عێراقی ژماره (40)ی ساڵی 1951 هه‌مواركراو. به‌شی چواره‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی (17) : پیویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (18) : پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی (30) سی رۆژ، له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی یاساكه ده‌ربكه‌ن. مادده‌ی (19): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت. مادده‌ی (20): ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له داگیركردنی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاری له سیمای شارستانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و پاراستنی له‌وه‌ڕگه (پاوان) و دارستانه سروشتی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی و پیاده‌كردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.