به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (3)ی رۆژی 17/12/2017 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2017 یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق مادده‌ی (1): یه‌كه‌م: لێبوردنی گشتی حوكمدراوان به‌ندی وسپێردراوان (النزلاء و المودوعون) و ڕاگیراوان (الموقوفون) ده‌گرێته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: ئه‌م لێبوردنه گشتییه به‌رپرسیاریه‌تی شارستانی و به‌رزه‌فته‌كاری ناگرێته‌وه. مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: سزای حوكمدراوان به له سێداره‌دان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه ئاشته‌وایی تێدا ئه‌نجام دراوه یاخود ئه‌نجام ده‌درێت له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ سزای به‌ندی كاتی (15) ساڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه و ماوه‌ی گرتن و حوكمی پێشویان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئاشته‌وایه‌كه له به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه راستێنرابێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پێك دێت. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه سوودمه‌ندنابن به هیچ لێبوردن و سووككردنێكی تری حوكمه‌كانیان له داهاتوودا. مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: لێبوردنی گشتی هه‌موو حوكمدراوان ده‌گرێته‌وه به به‌ندكراو و سپێردراوان له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا كه له‌لایه‌ن دادگاكان ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و دۆسیانه‌ی ئاشته‌وایی كراوه یان ده‌كرێ له نێوان لایه‌نه‌كان وه ده‌ست به‌جێ ئازاد ده‌كرێن، جگه له‌و تاوانانه‌ی كه له حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه به ده‌رده‌كرێن. دووه‌م: ماوه‌ی سزای حوكمدراوان بۆ به‌ندی به ڕیژه‌ی (30%) و بۆ سپێردراوان به ڕێژه‌ی (40%) له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا كه‌م ده‌كرێته‌وه له كۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له سزا ئه‌سڵیه‌كدا هاتووه و له‌لایه‌ن دادگاكان ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و دۆسیانه‌ی ئاشته‌وایی نه‌كراوه له نێوان لایه‌نه‌كان و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كه‌میش كراوه‌ته‌وه وه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌رچوو له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مه‌به‌ستی ئازادكردنی مه‌رجدار هه‌ژمارده‌كرێت. مادده‌ی (4): حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی كه له قۆناغی دادگاییكردندان له هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌ر له ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ڕوویانداوه ئه‌گه‌ر ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت، جگه له‌و تاوانانه‌ی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌رده‌كرێن . مادده‌ی (5): ئه‌و به‌ند و سپێردراوانه‌ی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سوودمه‌ند ده‌بن كه سوودیان له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (2) ی ساڵی 2012 یاسای لێبوردنی گشتی وه‌رگرتووه یان هه‌ر یاسا و بڕیارێك كه پێش ئه‌و ده‌رچووه و هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی لێبوردنی تایبه‌ت كه له سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌رچووه كه ئاشته‌واییان كردوه به مه‌رجێك جارێكی تر له‌سه‌ر تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست حوكم نه‌درابێته‌وه. مادده‌ی (6): ئه‌و تاوانباره هه‌ڵاتووانه‌ی حوكمی پاشمله‌یان بۆ ده‌رچووه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (4) چوار مانگ خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سوودمه‌ند ده‌بن به‌مه‌رجێك رێژه‌ی 35% حوكمه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن به‌ده‌ر له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌پێ ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر ده‌كرێن. مادده‌ی (7): ئه‌و به‌ندی و سپێردراوانه‌ی كه ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان ته‌واو كردووه و له‌زینداندا ماون له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نیه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سوودمه‌ند ده‌بن به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: دانانی بارمه‌ته‌یه‌ك له‌سه‌ر موڵكێك یان چه‌ند موڵكێك كه به‌هاكه‌ی لایه‌نی كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی بڕه پاره‌كه بێت. دووه‌م: گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ بكرێته قیست به‌پێی ئه‌حكامه‌كانی یاسای جێبه‌جێكردن و، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن جێبه‌جێ ده‌كرێت. مادده‌ی (8): ئه‌و تاوانانه‌ی خواره‌وه سزاكانیان به رێژه‌ی 20% له كۆی سزا ئه‌صلیه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه: یه‌كه‌م: بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان. دووه‌م: ده‌ست درێژی سێكسی و نێربازی. مادده‌ی (9): لێبوردنی گشتی ئه‌و تاوانانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر یاسای پاراستنی بیانیان و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مرۆیی كار ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان ژماره (6)ی ساڵی 1992 و یاسای سزادانی حیازه و دروست كردن و به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی ژماره (8)ی ساَلی 1992 و یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006ی هه‌مواركراودا، هاتوون. دووه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گرێدراون. سێیه‌م: بازرگانی كردن به ده‌رمان و خۆراكی به‌سه‌رچوو. چواره‌م: به‌رتیل و ئیختیلاس و ئه‌و تاوانانه‌ی به سامانی گشتی په‌یوه‌ستن و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م/ بڕگه‌ی حه‌وته‌م) و مادده‌ی (14) و مادده‌ی (15)ی یاسای (ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره (3)ی ساڵی 2011ی هه‌مواركراو). پێنجه‌م: تقلید و ته‌زویركردنی دراو و كاغه‌زی پاره و بانكه‌نۆت (السندات المالیه). شه‌شه‌م: زینای مه‌حارم. حه‌وته‌م: تاوانه‌كانی به‌قاچاغ بردنی شوێنه‌واره‌كان. هه‌شته‌م: تاوانی رفاندن كه به‌هۆیه‌وه وون بوون یاخود مردن یان ناتوانایی جه‌سته‌یی و عه‌قلی قوربانیه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. نۆیه‌م: حوكم دراوه گه‌راوه‌كان له‌سه‌ر تاوانی به ئه‌نقه‌ست و هه‌ڵاتوان له زیندان. ده‌یه‌م: ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵ. یازده‌یه‌م: بازرگانی كردن به مرۆڤ. دوازده‌یه‌م: كوشتنی اصول و فروع به ئه‌نقه‌ست. سێزده‌یه‌م: كوشتنی ئافره‌ت به‌بیانوی شوشتنه‌وه‌ی نامووس. چوارده‌یه‌م: كوشتنی زانایانی ئایینی و رۆژنامه‌نووسان به ئه‌نقه‌ست. مادده‌ی (10): هه‌ر كه‌سێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سوودمه‌ندبوو بێت له ماوه‌ی (5) ساڵ له ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام بدات، ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێته‌وه كه به‌هۆی یاسای لێبوردن وه‌ری نه‌گرتووه، بۆ ئه‌وانه‌ش له قۆناغی دادگایی كردن به‌ر لێبوردن كه‌وتوون دووباره له‌سه‌ر تۆمه‌تی پێشووش ڕێ و شوێنی یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر. مادده‌ی (11): یه‌كه‌م: ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر حوكمدراو و تۆمه‌تباران به تاوانه سه‌ربازییه‌كان به‌پێی یاسای سزادانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره (14)ی ساڵی 2009 و یاسای سزادانی سه‌ربازی ژماره (19)ی ساڵی 2007 به‌ركار له هه‌رێمی كوردستان حوكم دراون یان تۆمه‌تبارن. دووه‌م: له هه‌ر دادگایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و دادگای سه‌ربازی لیژنه‌یه‌ك پێك دێت له دوو دادوه‌ری ئه‌م دادگایانه و داواكاری گشتی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی (12): یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی جێبه‌جی كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك یان زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمدا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ و كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی پێك دێت و، هه‌ر لایه‌نێك نوێنه‌رانی خۆی كاندید ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: ئه‌و برٍیارانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌رده‌چن و له‌لایه‌ن ئه‌ندامی داواكاری گشتی یان له‌لایه‌ن كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار (زه‌ره‌رمه‌ند)ه‌وه له ماوه‌ی (30)ی رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه له تاوانه‌كانی جینایات شیاوی تانه‌لێدانن به شێوه‌ی پێداچوونه‌وه (ته‌مییز) له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و له تاوانه‌كانی كه‌تن و سه‌رپێچی شیاوی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رده‌چن به‌بنبڕ داده‌نرێن. سێیه‌م: ده‌بێ لیژنه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ماوه‌ی (توقیف) كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌ژماربكات. چواره‌م: لیژنه كاره‌كانی خۆی له ماوه‌ی هه‌شت مانگ له به‌رواری ده‌ست پێ كردن به كاره‌كانییه‌وه ته‌واو بكات و، به ته‌واو بوونی واده‌كه لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌ندرێت. پێنجه‌م: دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی لێژنه‌كه، ئه‌م كارانه‌ی كه له لایه‌ن لێژنه‌كه ئه‌نجام ده‌درا ده‌سپێردرێت به دادگای تاوان له پارێزگاكان بۆ جێبه‌جێ كردن و بڕیاری ئه‌م دادگایانه شیاوی تانه لێدانه له به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێم. مادده‌ی (13): پێویسته له‌سه‌ر دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادگاكانی تێهه‌ڵچوون (الاستئناف) و دادگاكانی تاوانه‌كان (الجنایات) له هه‌رێمی كوردستان، ڕاسته‌وخۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له‌به‌ر ده‌ستیانه له‌كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (14): حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌نها ئه‌و دۆسیه و تاوانانه ده‌گرێته‌وه كه پێش ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ڕوویانداوه. مادده‌ی (15): پێویسته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێم رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌یه‌كدا كه له (حه‌وت رۆژ) له به‌رواری كار پی كردنییه‌وه تێپه‌ر نه‌كات، ده‌ربكات. مادده‌ی (16): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (17): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن له پێناو دووباره ده‌رفه‌ت پێدان به سزادراوان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو گۆمه‌ڵگه‌و وه ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی، به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و دۆخه قه‌یراناویه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێدا تێده‌په‌رێت و، بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و چاكسازی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.