به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی 23/6/2015 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2015
یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید
له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق
مادده‌ی (1):
تاقانه‌ی جینۆساید: ئه‌و كه‌سه‌یه له‌كاتی ڕوودانی تاوانه‌كانی جینۆسایدی دژ به گه‌لی كوردستان، پاش شه‌هید كردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به‌ته‌نها رزگاری بوبێت.
مادده‌ی (2):
یه‌كه‌م: تاقانه‌ی جینۆساید سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی كچ و كوڕی شه‌هیدی جینۆسایدی ده‌بێت، كه له یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007ی هه‌مواركراو ده‌قنووس كراون.
دووه‌م: له‌كاتی كۆچی دوایی تاقانه‌ی جینۆسایددا، به شه‌هیدی جینۆساید ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدی جینۆساید كه له یاسای ئاماژه بۆ كراوی خاڵی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه، بۆ وارسه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
سێیه‌م: وه‌كو رێزلێنان، ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاقانه‌ی جینۆساید دروست ده‌كرێت و مه‌دالیایه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشرێت.
چواره‌م: چاودێری كردنی باری ده‌روونی تاقانه‌كانی جینۆساید و، چاره‌سه‌ر كردنیان له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
مادده‌ی (3):
ئه‌و تاقانانه‌ی جینۆساید كه كارمه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانن، له‌كاتی شه‌ڕدا نابێت بنێردرێنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
مادده‌ی (4):
پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی تاقانه‌ی جینۆساید له‌رێی لێژنه‌یه‌كی پسپۆر له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێكی پله یه‌ك، ده‌بێت.
مادده‌ی (5):
پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی (6):
پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (7):
كار به هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی (8):
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یوسف محمد صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن
تاقانه‌كانی جینۆسایدی كوردستان به‌شێكی گرنگن له ناسنامه‌ی قوربانیدانی گه‌لی كوردستان و، به مه‌به‌ستی رێزلێنانی زیاتر و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان، ئه‌م یاساییه دانرا.