به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌شه‌م)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی 16/6/2015، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2015 یاسای راكێشانی مایه له ڕێگای قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان- عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ووشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌خویل ده‌كرێت به راكێشانی مایه له سه‌رچاوه‌ی یاسایی و دارایی پاك له رێگه‌ی قه‌رزكردن و قه‌رز وه‌رگرتن و، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز، یان پرۆسه‌ی تری هاوشێوه به به‌هایه‌ك كه له هیچ كاتێكدا سه‌رجه‌می له (5،000،000،000) پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: مه‌رجه سه‌رجه‌م قه‌رز وه‌رگرتنه‌كان، یان گه‌ره‌نتیه‌كان، یان هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تری هاوشێوه تێپه‌ڕی ئه‌و بڕه نه‌كه‌ن، كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه و، دانه‌وه یان گه‌ره‌نتیكردنی دانه‌وه‌ی رسومات و سوودو خه‌رجییه‌كان و ئه‌و بڕانه‌ی تر كه پێیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایه كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌م بڕانه‌ش له نێو به‌رزه ئاستی باسكرا‌و له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هه‌ژمار ناكرێن. مادده‌ی سێیه‌م: ده‌كرێت ئه‌و مایانه‌ی راده‌كێشرێن و، یان ئه‌و قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوانه‌ی ده‌رده‌كرێن: یه‌كه‌م: به‌هه‌ر دراوێكی بیانی بێت له سنووری ئه‌و بڕه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه و، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخه‌كانی پاره‌گۆڕینه‌وه‌ی كارپێكراو له رێكه‌وتی به‌ستنی قه‌رزكردنه‌كه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رزه‌كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌نها ئه‌گه‌ر به نووسین له‌سه‌ر رێكه‌وتێكی تر رێككه‌وتبن. دووه‌م: له شێوه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی، یان ئاسانكاری دڵنیابوونی تر، یان كاغه‌ز، یان قه‌واڵه‌ی دارایی ده‌ركراو له بازاڕه ده‌ره‌كییه‌كانی رێكخراو، یان رێكنه‌خراو. سێیه‌م: له رێگه‌ی یه‌ك پرۆسه، یان له رێگه‌ی زنجیره پرۆسه‌یه‌كی به‌یه‌ك به‌ستراو، یان نێوان نه‌به‌ستراودا و، له‌و سنووره‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه. مادده‌ی چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی ئه‌و مایانه‌ی راكێشراون، یان قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به‌پێی مه‌رج و ماوه‌ی دیاریكراو له رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به یه‌كه‌وه ڕاده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له پرۆسه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی قه‌رز، هه‌روه‌ها دانووستان كردن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌وا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌موار كردنێكیان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت. دووه‌م: به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوه‌خته حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر راكێشانێكی مایه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز له نێوانیشیاندا بۆ نموونه (دراوی متمانه‌پێكراو، به‌رزه تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و، بڕی بنه‌ڕه‌ت و رێكه‌وتی شایسته‌بوون) به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، دیاری ده‌كرێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه داده‌نێت كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و، كه په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و به‌رهه‌مه داراییه‌كان، دووباره پاره‌پێدان (تمویل)، درێژكردنه‌وه، دووباره داڕشتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، یان كڕین، یان دووباره كرینی به‌ناوی هه‌رێم و به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و، هه‌ر قه‌رزێك له قه‌رزه‌كان، یان پابه‌ندیی گرێدراوی تر و، یان هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌ره‌نتیه ده‌ركراوانه‌ی نێو ئه‌و بڕه‌ی له مادده دووه‌می ئه‌م یاسایه‌داو به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌قی له‌سه‌ر كراوه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به‌یه‌كه‌وه را ده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراون و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌مواركردنێكی تایبه‌ت پێیانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، پێدانی ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن به وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت. سێیه‌م: هێنانه‌كایه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به ناوی (فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مایه‌ی راكێشراو)، كه فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زیاتر نابێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت به دیاریكردنی به‌رزترین تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و رسومات و عموله‌كان به ره‌چاو كردنی كێبڕكێ له‌نێوان سه‌رچاوه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر سوودێك، یان ده‌سكه‌وتێك، یان داهاتێكی تر كه‌وا شایسته ده‌بێت، یان كه‌ڵه‌كه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه راده‌كێشرێت، یان هه‌ر قه‌رزێكی گه‌ره‌نتیكراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ملكه‌چ نابێت بۆ هیچ به‌رزه تێكڕایه‌ك، یان هه‌ر كۆتێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا له‌كاتی به‌ستنی رێككه‌وتننامه‌كه. مادده‌ی هه‌شته‌م: بڕی بنه‌ڕه‌ت (أصلی) و سوود و بڕه شایسته‌كانی تری سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك له‌و مایانه‌ی له‌وانه‌یه رابكێشرێن و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕانه‌ی به‌پێی هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی به‌ستراو به‌پێی ئه‌م یاسایه شایسته ده‌بن و گشت رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه له‌م بواره‌دا هه‌رێم گرێیان ده‌دات ملكه‌چ نابن بۆ رسوماتی پوولی دارایی، یان لێ بڕینی هه‌ر بڕێك، یان باجێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا. مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی مایه راكێشراوه‌كه بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خه‌رج بكه‌ن، دوای راستاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه. مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌كرێت ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له ئه‌نجامی پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌به‌سترێن چاره‌سه‌ر بكرێن له رێگه‌ی ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی ده‌كات. مادده‌ی یازده‌م: كار به هیچ یاسایه‌ك، یان بڕیارێك، یان هه‌ر ده‌قێكی تری ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. مادده‌ی دوازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن و، پێڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ده‌ربكه‌ن. مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن له پێناو پاڵپشتی كردنی باری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشخستن به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌م یاسایه دانرا.