به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (7)ی رۆژی 7/4/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2015
یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای سزادانی عێراقی
ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی (1):
كاركردن به حوكمی مادده‌ی (409)ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی سالی 1969ی هه‌مواركراو، راده‌گیرێت.
مادده‌ی (2):
پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (3):
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یوسف محمد صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
له‌پێناو چه‌سپاندنی دادگه‌ری و هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له توند‌و تیژی و جیاكاری ره‌گه‌زی ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.