به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی نائاسایی ژماره (2)ی رۆژی 5/2/2015 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2015 یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی (1): مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م: پارێزگا: پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمدا. چواره‌م: یاسای پارێزگاكان: یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 2009ی هه‌مواركراو. پێنجه‌م: پارێزگار: پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه. مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (چواره‌م) له یاسای پارێزگاكان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تی ده‌بێت كه‌وا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له (25) بیست و پێنج ئه‌ندام زیاتر نه‌بێت و، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئافره‌تان له 30% ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی كه‌متر نه‌بێت و، نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی كاكه‌یی تێدا بێت و، ئه‌ندامه‌كان ئه‌و مه‌رجانه‌یان هه‌بێت كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (پێنجه‌م) له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان ژماره (4)ی ساڵی 2009 دا هاتوون، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ركی وردبینی كردنی مه‌رجه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: له‌كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك، به هه‌مان رێكاری سه‌ره‌وه شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێته‌وه. مادده‌ی (3): له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن. مادده‌ی (4): سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگر و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ماف و ئیمتیازانه‌یان هه‌یه كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سیهه‌م (30) له یاسای پارێزگاكاندا هاتوون جگه له خاڵی (5)ی و، ئه‌ندامی فه‌رمانبه‌ر به ته‌نسیبكراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن داده‌نرێت به درێژایی ماوه‌ی ئه‌ندامێیه‌تی له ئه‌نجوومه‌ندا و بۆی نیه مووچه‌ی وه‌زیفه و پاداشتی ئه‌نجومه‌ن كۆبكاته‌وه، به‌ڵكو مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له نێوانیاندا و، مافی هه‌یه له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئه‌ندامێیتی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی. مادده‌ی (5): ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ته‌نها بریتی ده‌بێت له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: به‌دواداچوون و چاودێری كردن (مراقبه)ی گشت چالاكیه‌كانی ده‌زگا و ده‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی خۆجێیه‌تی له پێناو زامنكردنی باش جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، جگه له‌و لایه‌نانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یازده‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاسای پارێزگاكان به‌ده‌ركراون. دووه‌م: پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ بۆ پارێزگار و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵیدا له‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه: 1ـ دانانی سیاسه‌تی گشتی پارێزگا. 2ـ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا و پلانی گه‌شه‌پێدانی و دیاری كردنی ئه‌وله‌ویاته‌كانی. 3ـ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسا و بڕیار و رێنمایی تایبه‌ت به پارێزگا. 4ـ ده‌ستنیشانكردنی كاندید كراوان بۆ وه‌زیفه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پارێزگادا. 5ـ په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چاككردنی ئه‌دای دارایی و كارگێڕی له پارێزگادا. مادده‌ی (6): ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و، ئه‌و حوكمانه‌ی به‌به‌ركاری ده‌مێننه‌وه تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان ژماره (4)ی ساڵی 2009. مادده‌ی (7): یه‌كه‌م: پارێزگار به مه‌رسومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت كه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری ناوخۆ و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رده‌چێت، به مه‌رجێك گشت ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌بێت كه پێویسته له پارێزگاردا هه‌بن به‌پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (هه‌ژده‌م)ی یاسای پارێزگاكان، وه‌زیفه‌كه‌شی له‌رووی ماف و ڕاژه‌ی وه‌زیفی به پله‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به ناونیشانی (بریكاری وه‌زیر) و، له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌بێت و، به‌رپرسی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌مه له پارێزگادا و، ئه‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای پارێزگاكاندا بۆی دیاری كراون پیاده ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بێت. دووه‌م: هه‌ردوو جێگری پارێزگار به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دوای كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن به‌و مه‌رجه‌ی به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی بن و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن. سێیه‌م: هه‌ر یه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن و ده‌گوازرێنه‌وه و لاده‌بردرێن له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری ناوخۆ و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ڕاسته‌وخۆ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان ژماره (4)ی ساڵی 2009. مادده‌ی (8): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم بۆ ساڵی 2015 ته‌رخان بكات. مادده‌ی (9): مادده‌كانی دیكه‌ی یاسای پارێزگاكان پیاده ده‌كرێن و به‌به‌ركاری ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێكی یان هه‌مووی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بێت. مادده‌ی (10): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی (11): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (12): ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردن و پێكهێنانی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تمه‌ندیی خۆی و، لابردنی ڕێگریی یاسایی بۆ پێكهێنانی پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هانده‌ر بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتوانی پارێزگاكه و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی تاوانه‌كانی جینۆساید، ئه‌م یاسایه دانرا.