به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 3
رۆژی ده‌رهێنان: 10/4/2002
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری رۆشنبیری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2002
مادده‌ی یه‌كه‌م:
كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئیداره محه‌للیه‌كان له هه‌رێمدا، به خۆیان و گشت فه‌رمانبه‌رو ده‌ره‌جه‌كانیانه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێن و ده‌به‌سترێن به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌موو موڵك و ماڵ و دارایی و مه‌وجوداتی ئه‌و كتێبخانانه ده‌بن به موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق