یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 2002 یاسای دانانی فەرمانبەر بە دەستلەکارکێشراو

ژمارەی یاسا : 1
ساڵی دەرچوون : 2002
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 1
رۆژی ده‌رهێنان: 10/4/2002

پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (5)ی رۆژی (9/4/2002)یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:

یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 2002


مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌قویمیدا، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ له‌ دایه‌ره‌كه‌ی داببڕێت، سا ئه‌و دابڕانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رومڕ یان پچڕ پچڕ بێت، ئه‌وه‌ به‌ ده‌ستهه‌ڵگرتوو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.

مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێ، ناخرێته‌ به‌ركار.

مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زیره‌ پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار.

مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ركار.





                                                                                     د.رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق