به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 18
رۆژی ده‌رهێنان 30/11/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (21)ی رۆژی (29/11/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001
یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران
مادده‌ی یه‌كه‌م:
یاسای ژماره (43)ی ساڵی (1977)ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران له هه‌رێمی كوردستاندا پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌و، هه‌موو موڵك و ماڵی ده‌ستهه‌ڵگر و ده‌ستهه‌ڵنه‌گر (گواسته‌نی و ناگواسته‌نی) یشیان ده‌بن به مولك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه تۆمار ده‌كرێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی پێنجه‌م::
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
د. رۆژ نوری شاویس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق