یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره ده‌رهێنان: 17 رۆژی ده‌رهێنان 22/11/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی (21/11/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی مادده‌ی دووه‌م یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا. یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری. به‌شی یه‌كه‌م 1-دامه‌زراندن مادده‌ی دووه‌م: یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان كه رێكخراوێكه پیشه‌یی و دیموكراتییه له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، ئه‌م یه‌كێتیه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه و داكۆكی له جوتیارانی كوردستان ده‌كات، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و ده‌شتوانێ لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه و لیژنه‌گه‌لیش له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی هه‌رێمدا پێك بهێنێ. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتیی به جۆرێ داده‌مه‌زرێ كه ژماره‌یه‌ك جوتیار له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، ئه‌وانه له جیاتی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاری یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ. 2-ئامانجه‌كانی یه‌كێتی مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتیی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه تێده‌كۆشێ: 1-بۆ ریشاژۆكردنی فیدراڵیه‌ت تێده‌كۆشێ و پاڵپشتی له ئه‌زموونی دیموكراسی و ده‌زگاكانی ده‌كات له كوردستانی عێراقدا. 2-جه‌ماوه‌ری جوتیاران له هه‌رێمدا رێك ده‌خاو رێزه‌كانیان یه‌ك ده‌خاو بارودۆخی ژین و ژیارییان چاكتر ده‌كا و سه‌ویه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان باڵاتر ده‌كا و له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی نێوانیاندا گیانی هاوكۆمه‌كی و برایه‌تی و دیموكراتی فراژوو ده‌كا و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا توندرۆیی ده‌بیزێ و نایهێلێ. 3-دنه ده‌دات جوتیاره ئاواره و راگوێزراوه‌كان بگه‌رێنرێنه‌وه دیهات و گونده‌كانی خۆیان و ئه‌و كێشه و پێ لێ درێژكردنانه‌ش كه به‌هۆی كۆچكردنی ناوخۆ و له ئه‌نجامی بارودۆخی لاوه‌كیدا روویان دا‌و دوچاری هه‌رێم بوو بوون چاره‌سه‌ریان بكات. 4-رۆڵه‌كانی جوتیاران هان ده‌درێن بچنه قوتابخانه و په‌یمانگه‌و كۆلێجه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیاندا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت. 5-جوتیاران رێنمایی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی ئه‌وتۆ سوود له سامانی ئاو وه‌ربگرن كه له‌گه‌ڵ باری ئابووریی هه‌رێمدا بلوێ. 6-جوتیار به ئاوه‌زدێنێ (توعیه) و دنه‌یان ده‌دا جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌رگای خۆرسك بپارێزن و به‌ره‌و چاكتری ببه‌ن تا رووه‌كی رووپۆشی كوردستان زامن ببێ و، راوكردنیش به جۆرێك پێك بخه‌ن كه په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن پارێزراو بن. 7-بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری تێ ده‌كۆشێ و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوبه‌شی ده‌كات. 8-جوتیاران دنه ده‌دات كه كارگه‌ی بچوك بچوك دابمه‌زرێنن تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ی له فرۆشتن زیاده‌یه و ماوەتەوە سه‌نعه‌تكاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها دنه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراكیش ده‌دات. 9-جوتیاران دنه ده‌دات و حاڵیان ده‌كات كه زیاد كردنی رادده‌ی ره‌نێوهاتی مەزراکان زەروورە و پێوستیشە راددەی رەنێوهاتی (الانتاجیه)یه‌كه‌ی كشتوكاڵی زیاتر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی مامناوه‌ند (المعدل)ی جیهانی. 10- جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص) دنه‌ده‌دات كه شیركه‌تی تایبه‌ت بۆ ره‌نێو هانین (انتاج)و تۆوی چاككرا و مسۆگه‌ر كردنی كۆگای ساردكارو كه به‌روبوومی كشتوكاڵی تێدا بپارێزێ، دابمه‌زرێنن. 11- جوتیاران دنه ده‌دات كه كشتوكاڵی شوشه به‌ند ره‌نێوبهێنن و، له به‌راوه‌كاندا دێبه‌بەرو بێستان زووتر بكه‌ن و، له دێمه‌كاره‌كانیشدا هه‌ر جێگایه‌ك له‌بار بێ بۆ ره‌زی مێو دارمێوی لێ بنێژرێ. 12- جوتیاران دنه ده‌دات كه مه‌كینه سازی نوێ له كشتوكاڵدا بهێننه مه‌یدانی كار و، له هه‌ردوو به‌شی رووه‌كی و ئاژه‌ڵداریدا رێگا و شێوازی به‌هره‌مه‌ندی به‌ره‌و چاكتر كردن بخه‌نه كار. 13-له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا به هاوده‌نگی كۆشش ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ڕێگا و شێوازی ئه‌وتۆ كه به بازارگه‌یاندن و فرۆشتنی داهاتی جوتیاران مسۆگه‌ر بكات. 14-شتێكی پێویستیشه كه به هاوكاری و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا پێكه‌وه كێلگه‌كانی كشتوكاڵ و له‌وه‌رگا خۆرسكه‌كان له مین پاك بكاته‌وه. 15-بۆ فه‌راهه‌مكردنی شێواز و ئامرازی نوێ له‌ناو بردنی ده‌ردو به‌ڵای كشتوكاڵی له هه‌ردوو بواری روه‌كی و ئاژه‌ڵیدا كۆشش ده‌كات. 16-له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و لێژنانه‌ی له كاتی زه‌رووردا ساز ده‌درێن و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌وه هه‌یه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی جوتیارانیشی تێدابن. به‌شی دووه‌م 1-شه‌رت و شرووتی ئه‌ندامێتی مادده‌ی پێنجه‌م: شه‌رت و شروتی ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ن: 1-جوتیار ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و له هه‌رێم دانیشتبێ. 2-نابێ به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ. 3-پێویست پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كشتوكاڵ بێت به هه‌ردوو كه‌رتی رووه‌كی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه كه ئه‌م جوتیارانه ده‌گرێته‌وه: أ-ئه‌وانه‌ی زه‌وی و زاری چاككردنی كشتوكاڵیان پێ دراوه. ب-كرێگرته‌كان (ئه‌وانه‌ن زه‌وی وزاریان به كرێ پێدراوه) هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌شن كه به‌پێی رێ و ره‌سمی ئیلاقاتی كشتوكاڵی كار ده‌كه‌ن. ج-جوتیار و كریكاری كشتوكاڵی له چوارچیوه‌ی ئیش و كاری یه‌كێتیه‌كه‌یدا. د-ئه‌و زوراعانه‌ی كه خۆیان ته‌رخان كردووه و ئیلتیزامیان به هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌وه نییه. ه-خاوه‌ن ئه‌و موڵكه تایبه‌تانه‌ی كه سنووری موڵكه‌كانیان له سنووری ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی به‌پێی یاساكانی چاككردنی كشتوكاڵ دابه‌ش كراوه زیاتر نه‌بێ. 4-نابێ ته‌مه‌نی له (16) ساڵ كه‌متر نه‌بێت. 2-ئینتیما مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی. 2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه. 4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره. 5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ. به‌شی سێیه‌م پێكهێنان مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت: 1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان. 2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان. 3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان. 4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان. 5- لیژنه‌ی زه‌پتی. 6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 7-كۆنگره. مادده‌ی هه‌شته‌م: لیژنه‌ی گوند: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامنی یه‌كێتیی سنووری گونده‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژیردرێن به مه‌رجێ ژماره‌ی ئه‌ندامان له سنووری گونده‌كه‌دا له (30) جوتیار كه‌متر نه‌بن. جا ئه‌گه‌ر هاتووو ئه‌و ژماره‌یه له‌و گونده‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا جوتیارانی دوو گوند یان زیاتر ده‌بن به‌یه‌ك و (30) كه‌سه‌كه ته‌واو ده‌بێ و یه‌ك لیژنه هه‌ڵده‌بژێرن. مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. مادده‌ی ده‌یه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن. مادده‌ی یازده: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا): 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر. 2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات. 3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات. 4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات. ماده‌ی دوازده: ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. مادده‌ی سیازده: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی لق: 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ئیش و كاری لق. 3-ناونیشانكردنی ئه‌وانه‌ی كه له سنووری پارێزگاكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 4-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌تی كاروباری لق بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی تا ئیقراریان بكات. 5-خه‌رج كردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئیش و كاری لق له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی دارایی خۆیدا. 6-پیاده كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێیداوه، هه‌روه‌ها رێكخستنی ناسنامه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌پێی رینمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. مادده‌ی چوارده: ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌بێ، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. مادده‌ی پازده: زه‌پت كردن 1-یه‌كێتی جوتیاران بۆی هه‌یه هه‌ر ئه‌ندامێكی خۆی، كه حاڵه‌تێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر ساغ بووه وه له ئه‌ندامێتیی بخات: أ-ئه‌گه‌ر جینایه‌تی یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر بكات. ب-ئه‌گه‌ر ئه‌هلییه‌تی له ده‌ست بدات. ج-ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌ركانه لابدات كه پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتی گشتی جوتیاران سه‌پاندوویه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه به نووسراو ئاگادار كرابێته‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی چییه‌و ده‌بێ بیكات. د-ئه‌گه‌ر شه‌رتێ له شه‌رشرووتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات. 2-یاسای زه‌پتیی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فرمانبه‌رانه‌دا كه له یه‌كێتییه‌كه‌یدا كارده‌كه‌ن ده‌خرێته‌كار. مادده‌ی شازده: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆك: مه‌رجی ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه و نووسین به باشی بزانێ و ته‌مه‌نیشی له (30)سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2-شه‌شه ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به‌مه‌رجی خوێندنه‌وه و نووسین و باش بزانن و له بواری كشتوكاڵ و جوتیاریدا ئه‌زموون و شاره‌زاییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له (25) بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی حه‌ڤده: 1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ. 2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات. مادده‌ی هه‌ژده: 1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. 2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه. 4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ. مادده‌ی بیست: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1-بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی كۆشش ده‌كات. 2-پێشنیازی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی پێشكه‌ش ده‌كات. 3-بڕیاره‌كانی كۆنگره ده‌خاته به‌ركار. 4-كارمه‌ندان بۆ كاروباری یه‌كێتی داده‌مه‌زرێنێ و كرێ و شه‌رتو شرووتی ته‌رفیعیان دیار ده‌كات. 5-نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا ناونیشان ده‌كات. 6-ده‌عوا و شكات و سكاڵا هه‌واڵه‌ی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان ده‌كات. 7-لیژنه گه‌لی لاوه‌كی پێك ده‌هێنێ و ڕێنمایی بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات. 8-سه‌یری ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یان لیژنه‌كان ده‌كات. 9-بوجه‌ی دارایی ته‌سدیق ده‌كا و ژمێریارێكی یاسایی بۆ ته‌دقیقكردنی حساباتی كۆتایی داده‌مه‌زرێنێ. 10-خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خا و به‌پێی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات. 11-به موڵك كردنی عیقار و دارایی وقبوڵكردنی پیتاك و به‌خشش و شه‌رتوشرووتی قه‌رزكردن و به قه‌رزدانی دارایی ئیقرار ده‌كا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا. 12-به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان یانه داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. 13-سه‌یری داواكارییه‌كانی ئینتیمای یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی مه‌ركه‌زی قه‌زاكان. 14-هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان به سه‌رۆكانی لقه‌كان ده‌دات. 15-پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه و پێشنیازیش بۆ هه‌مواركردنی ئاماده‌ده‌كا و ده‌یخاته پێش چاوی كۆنگره بۆ ئیقرار كردنی. مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1-كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی جوتیاراندا و له (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌كانی لقی پارێزگاكان و لیژنه‌گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاو ناحیه) پێك دێت بۆ سازدانی كۆنگره. 2-كۆنگره سێ ساڵ جارێك به بڕیاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بانگهێشتێ كه سه‌رۆك ده‌ری دێنێ ساز ده‌درێت و (نیصاب) یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامنی كۆنگره دێته جێ. 3-ئه‌گره له حاڵه‌تێكدا (نیصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان جێگه‌و هه‌مان كاتدا ئه‌نجام ده‌درێ و له‌م باره‌دا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ ئه‌وا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. مادده‌ی بیست و دوو: كۆنگره به ئاسایی سازده‌درێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه: 1-هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی یه‌كێتی و نیقرار كردنی و ته‌سدیق كردنی راپۆرتی دارایی. 3-سه‌یر كردنی وئیقراركردنی ئه پێشنیارانه‌ی كه ل باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی و پێرۆی ناوخۆیه‌وه خراونه‌ته روو. 4-كۆنگره مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیاردراوه‌كان پێشكه‌ش بكات. مادده‌ی بیست و سێ: ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ: 1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه. 2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات. 3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن. مادده‌ی بیست و چوار: سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1-سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی جوتیاران ده‌كا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادگایی و ئیداری و دایه‌ره‌و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كاندا و، ته‌سدیقی موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه گه‌لی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بسپێرێ. 3-به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی دارایی و سه‌رۆكی لقه‌كانی پارێزگاكان بوجه‌و حساباتی كۆتایی ئاماده‌ده‌كات. به‌شی چواره‌م دارایی یه‌كێتی جوتیاران مادده‌ی بیست و پێنج: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-ره‌سمی ئینتیما و به‌شداربوونی ساڵانه. 2-ده‌سنگه‌و به‌خششی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به یه‌كێتی. 3-ئه‌و پیتاك و باربۆیه‌ی كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كه‌سانی دیكه ده‌یده‌نێ دوای موافه‌قه‌تكردنی ئسوڵیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان. 4-قازانجی پرۆژه گه‌لێ كه یه‌كێتی بنیادیان ده‌نێ. 5-قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌كێتی. 6-ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی بۆ ئه‌ندامان له موعامه‌له‌ی كه‌فاله‌ت و گرێبه‌ستی نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، وه‌ك لایه‌نێك، ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (1%) ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ كه له گرێبه‌ست یان كه‌فاله‌ته‌كه‌دا ئیقرار كراوه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی سجلی دارایی رابگرێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له یاسای به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌كاندا هاتووه. مادده‌ی بیست و شه‌ش: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی بیست و حه‌وت: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار. مادده‌ی بیست و هه‌شت: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆكاره پێویستەکان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵكاره، كه زه‌وی وزارێكی به‌رفراوانی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به پیشه‌ی كشتوكاڵییه‌وه خه‌ریكه و، سه‌ركردایه‌تی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش گرینگ‌یان به چینی جوتیاران داوه كه جوتیاران ڕۆڵی سه‌ره‌كی و پڕبایه‌خیان له خه‌باتی گه‌له‌ماندا گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته ره‌واكانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستكیر بكه‌ن به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می شۆرشی مه‌زنی رزگاریخوازانەی ئه‌یلولدا، هه‌ره‌ها له پێناوی وه‌دیهێنانی رشته‌یه‌كی یاسایی بۆ رێكخراوێك ئامانج و ئاواتی سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌ری جوتیارانی كوردستان بێنێته‌دی و رێگای زامنكردنی ئاواتی ڕه‌وایان مسۆگه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌م یاسایه ته‌شریع كرا.