یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره ده‌رهێنان: 13 رۆژی ده‌رهێنان: 13/10/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/10/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (13) ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌م یاسایه‌دا، مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. رۆژنامه‌وان: هه‌ر ئه‌ندامێ ئینتیمای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستاندا كردبێ و ئیلتیزامی خۆی بۆ به‌جێ هێنابێ، ئه‌وه ده‌گرێته‌وه. سندوق: سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان. ده‌سته: ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان. مافی خانه‌نشینی: مووچه‌ی خانه‌نشینی. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق. به‌شی یه‌كه‌م دامه‌زراندن مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌و یاسایه، سندوقێ به ناوی (سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان) داده‌مه‌زرێ و، ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان)ـه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. دووه‌م: ئه‌م سندوقه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه و مافی مه‌ڵكداربوونی دارایی ده‌ست هه‌ڵگرو ده‌ست هه‌ڵنه‌گر (المنقولة وغير المنقولة)ی هه‌یه‌و، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه یان هه‌ر كه‌سێ كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی بداتێ، ده‌بێته نوێنه‌ری سندوقه‌كه له‌به‌رده‌م دادگا و ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و لایه‌نه‌كانی تردا. مادده‌ی سێیه‌م: ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ: یه‌كه‌م: أ- ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ. ب- ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ. ج- ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ. د- ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه. دووه‌م: أ- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا. ب- ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات. مادده‌ی چواره‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته: ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێرێ: یه‌كه‌م: داهاتی دارایی بۆ سندوقه‌كه‌و وه‌به‌رهانینی (استثمارها) دابین ده‌كا و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی سندوقه‌كه ده‌یانخاته گه‌ڕ. دووه‌م: رۆژنامه‌وانان خانه‌نشین ده‌كا. سێیه‌م: دیاركردن و چه‌سپاندنی ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی پیشه‌كه بۆ رۆژنامه‌وان و حساب كردنیشی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی. چواره‌م: بڕینه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بۆ رۆژنامه‌وانان و، دوای مه‌رگیشیان بۆ خاو خێزانیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه و، ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ته‌سدیق كردن و، رێكخستنی جه‌دوه‌لی مانگ به مانگی سه‌رجه‌م حیساباتی سندوقه‌كه. شه‌شه‌م: به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشوكاری سندوقه‌كه داده‌مه‌زرێنێ و، كۆتاییش به خزمه‌تیان دێنێ. حه‌وته‌م: له بانكێ له بانكه‌كانی هه‌رێمدا حسابی تایبه‌ت بۆ دارایی خۆی ده‌كاته‌وه و به‌و بانكه‌ی ده‌سپێرێ و، لێ كێشانه‌وه و خه‌رج و مه‌سره‌فیش به بڕیاری ده‌سته و ئیمزای سه‌رۆكی ده‌سته و به‌رپرسی دارایی ده‌كرێ. هه‌شته‌م: هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان به یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی. نۆیه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی ئیداره‌ی سندوقه‌كه. به‌شی دووه‌م حوكمه داراییه‌كان مادده‌ی پێنجه‌م: داهاتی سندوقه‌كه له مانه پێك دێت: 1- ئابوونه‌ی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وانان. 2- ده‌سنگه (منحه) و كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم. 3- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێژه‌ی (10%) له مزو كرێی ئه‌و ئیعلانانه‌ی كه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ. 4- ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له پاكی پاره‌ی حازری سه‌ندیكاكه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ به مه‌رجێ له رێژه‌ی (50%)ی پاره حازر به‌ده‌سته‌كه كه‌متر نه‌بێ. 5- ده‌سنگه‌و به‌خششی دارایی جۆر به جۆر، دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 6- ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانه، له هه‌ر رۆژنامه و ئاژانسی ده‌نگوباس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌رده‌گێرێ، سا هی چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان دابه‌ش كردن بن، به مه‌رجێ له هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ. 7- داهاته‌كانی وه‌به‌رهانینی پاره‌ی سندوقه‌كه. 8- قازانجی ئه‌و بزاڤ و چالاكییانه‌ی كه ده‌سته‌ی سندوقه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقه‌كه ده‌یگێڕێ. 9- هه‌ر داهاتێكی دیكه كه موسته‌هه‌قی سندوقه‌كه بێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: بۆ ده‌سته هه‌یه داهاته‌كانی سندوق به‌م شێوه‌یەی خواره‌وه وه‌به‌ربهێنێ. 1- دانانی له یه‌كێك له بانكه‌كانی هه‌رێم به گوێره‌ی ئه‌و رێژه و سوودانه‌ی كه بڕیار دراوه. 2- كرین و فرۆشتنی به‌شه‌كان (الأسهم)و سەنه‌داتی دارایی حكومه‌ت. 3- قه‌رزدان به قازانج به ده‌زگا ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان به زه‌مانه‌تی یه‌كێك له بانكه‌كان كه ماوه‌كه‌شی له سێ ساڵ تێپه‌ر نه‌كات. 4- وه‌به‌رهانینی ماڵ و موڵكی ده‌ست هه‌ڵگر و ده‌ست هه‌ڵنه‌گری سندوقه‌كه. مادده‌ی حه‌وته‌م: شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وان له سندوقه‌كه: أ- ده‌بێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان بێ. ب- نابێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی یه‌كی دیكه‌وه. ج- ته‌مه‌نی له (50) پەنجا ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ئه‌ندام بوونیان له سه‌ندیكا پێش به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه چه‌سپاوه. مادده‌ی هه‌شته‌م: 1- رۆژنامه‌وان ده‌بێ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی خۆی، هه‌مووی به جارێ، به‌ر له كۆتایی دوا مانگی هه‌موو ساڵێ بدات و، ئه‌گه‌ر له واده‌ی موسته‌هه‌قی خۆی ترازاو نه‌یدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر. 2- ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (60) شەست دیناره. 3- هه‌ر ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی یان راگه‌یاندن كه رۆژنامه‌وان كار تێدا ده‌كا، پێویسته ساڵانه دوو قاتی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، بدات به سندوقه‌كه، به مه‌رجێ شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی بووبێ. 4- هه‌ر رۆژنامه‌وانێ به‌شداربووبێ و ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ری نه‌یدابێ یان ئابوونه‌ی ساڵانی پێشتری نه‌دابێ، سه‌ندیكا ناشێ ناسنامه‌كه‌ی بۆ تازه بكاته‌وه. 5- رۆژنامه‌وانێ حوكمه‌كانی بڕگه (4) بیگرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و ئابوونانه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه و نه‌یداوه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌مووی به چه‌ند قیستێ بداته‌وه. 6- ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان مودده و ماوه‌ی هه‌ڵسوڕاندنی دیكه‌ی پیشه‌كه‌ی بووبێ و، بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆی حساب كرابێ، ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ئه‌و مودده و ماوه‌یه‌ش بدات. به‌شی سێیه‌م حاڵه‌ته‌كانی موسته‌هه‌قبوونی مووچه‌ی خانه‌نشینی مادده‌ی نۆیه‌م: رۆژنامه‌وان له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا موسته‌هه‌قی مووچه‌ی خانه‌نشینی یه: 1- ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك كه له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پیشەكه‌ی كردبێ، سا ئه‌و ماوه‌یه سه‌رومڕ (دائم) بووبێ یان پچر پچڕ. 2- ئه‌گه‌ر (63) ساڵ ته‌مه‌نی به‌سه‌ر بردبێ و بە خزمه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وە ماوه‌یه‌كی لێ به‌سه‌ر بردبێ له (20) بیست ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3- ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه بیگرێته‌وه، مافی خانه‌نشینی ته‌واوی ده‌كه‌وێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: رۆژنامه‌وان شایسته‌ی ته‌واوی مافه‌كانی خانه‌نشینه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانێ له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه ئه‌مری خوا بكا یان شه‌هید ببێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا خاووخێزانی موسته‌هه‌قی مافی خانه‌نشینی ده‌بن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه دوچاری په‌ككه‌وته‌یی بوو و، به ته‌واوی و به‌رده‌وام له كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی خست، به مه‌رجێ بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ‌و ره‌سمیی بۆ ده‌رچووبێ. مادده‌ی یازده: رۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌ر دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هات و به بڕیارێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ و ره‌سمی ده‌ركه‌وت كه له كار‌و پیشه‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌وانی كه‌وتووه، ئه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێ و، به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مافی خانه‌نشینی پێ ده‌درێ: 1- ماوه‌ی خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی چه‌ند مانگ بووبێ، هه‌ر مانگه‌و موسته‌هه‌قی (2,500) دوو دینار‌و نیوە، مانگی نا ته‌واویشی به مانگی ته‌واو بۆ حساب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی، به مه‌رجێ له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ. 2- ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانی خانه‌نشین ئه‌مری خوا بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا، مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی، له رۆژی مه‌رگی یه‌وه ده‌چێ بۆ خاووخێزانی و له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌قی حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی خانه‌نشینی مه‌ده‌نیی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار. مادده‌ی دوازده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان ئه‌مری خوای كرد، ماوه‌ی ئیقراركراوی هه‌ڵسوڕاندنی كار‌و پیشه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو یان به پێی خزمه‌تی ئیقراركراو ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی ته‌واو كردبوو، یان ته‌واو نه‌كردبوو، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خاووخێزانی ده‌بڕدرێته‌وه. به‌شی چواره‌م مافه‌كانی خزمه‌ت مادده‌ی سیازده: 1- ئه‌گه‌ر شه‌رتوشرووتی ته‌واوی هه‌بێ، ئه‌وا سندوق (720) دینار مووچه‌ی خانه‌نشینی، مانگانه، به رۆژنامه‌وان ده‌دا. 2- ئه‌و مافه خانه‌نشینی یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه دراوه، له‌گه‌ڵ هیچ مافێكی خانه‌نشینی دیكه‌دا کە یاسایه‌كی خانه‌نشینی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی دیكه پێی دانێ ناشێ كۆبكرێته‌وه و له دوو لایه‌نه‌وه مافی خانه‌نشینی وه‌ربگرێ. مادده‌ی چوارده: ئه‌و ماوه‌و مووده‌تانه‌ی خواره‌وه، بۆ خانه‌نشینی به خزمه‌ت داده‌نرێن: 1- ماوه‌ی نه‌خۆشی و (اصابة) كه رۆژنامه‌وانی له‌كارخستبێ وله سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆری له‌گه‌ڵ بێ. 2- ماوه‌ی به‌ندی (حه‌پسی) كه به بڕیاری حوكمێ به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌رچووبێ و ئازادیی لێ به‌ربه‌ست كردبێ یان ماوه‌ی گرتنی یان ده‌ست به‌سه‌ر كردنی كه هۆی سیاسی‌یان بووبێ و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و فیدرالیزمی هه‌رێمی كوردستان لایان نه‌دابێ. 3- ماوه‌ی بێ به‌ش بوونی رۆژنامه‌وان له كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆی بەهۆی داخستنی ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانی یه یان ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنه كه ئیشی تێدا ده‌كات، به‌مه‌رجێ ئه‌و له كار بێ به‌شبوونه یان ئه‌و داخستنه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نه‌بووبێ. 4- ماوه‌ی نێوان دوو ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی كه رۆژنامه‌وان له‌و به‌ینه‌دا بێ كاربووه‌و له پیشه‌كه‌ی خۆی به دووربووه، به مه‌رجێ له‌و ماوه‌یه‌دا ئیش و كارێكی دیكه‌ی نه‌كردبێ یاسایه‌كی دیكه بیگرێته‌وه. 5- ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان به خوێندنه‌وه خه‌ریك بووه، به‌مه‌رجێ له چوار ساڵ نه‌ترازێ و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌كی زانستیی بڕوا پێكراو بووبێ. مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ. دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و، به‌بێ پچراندنی پێش راپەڕینه پیرۆزه‌كه‌ی (5/3/1991) بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی به خزمه‌تی فیعلی داده‌نرێت. سێیه‌م: 1- لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ. 2- ئه‌و لیژنه‌یه سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه ئاراسته‌ی كراون و له‌گه‌ڵ ته‌وسیاته‌كانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی ده‌كات بۆ بنبڕكردن (للبت). بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا - كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا - تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. 3- بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق. مادده‌ی شازده: چ رۆژنامه‌وان چ خاووخێزانی دوای مردنی خۆی، بۆیان هه‌یه داوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش بكه‌ن كه له ده‌زگای رۆژنامه‌وانی یا ئعلامیدا بوویه‌تی كه بخرێته سه‌ر خزمه‌تی فیعلی یه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی. مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌كەوە ده‌ست پێ ده‌كا ناره‌زایی خۆیان له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه ده‌رباره‌ی مافی خانه‌نشینی یان (ضم)ی مودده یا رەتكردنه‌وه‌ی بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینیه‌وه و، بڕیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ماوه‌ی (30) رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كات- له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌یان لێ بدرێ و بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. دووه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه له مادده (14) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق كردن (50) پەنجا دینار ته‌ئمیناتی لێ وه‌رده‌گیرێ، پاشان ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، ئه‌وه (50) په‌نجا دیناره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌نه‌وه. به‌شی پێنجه‌م حوكمه گشتی یه‌كان ماددەی هه‌ژده: 1- ناوی رۆژنامه‌وانه‌كه له تۆماری سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی هه‌رێمه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ تۆماری رۆژنامه‌وانه خانه‌نشینه‌كان. 2- رۆژنامه‌وان، كه بڕیاری خانه‌نشینی یه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرت، ئیدی دوای (3) سێ مانگ له وه‌رگرتنی بریاره‌كه پێویسته ده‌ست له ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی هه‌ڵبگرێ، خۆئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی كرد، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان ئینزاری ده‌كا كه واز له‌و سه‌رپێچی یه بهێنێ، خۆئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م جاره‌ش وازی نه‌هێنا ئه‌وه، له‌و باره‌دا مووچه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ تا ماوه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و ماوه‌یه دیارده‌كا. مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق