یاسای له‌كارخستنی یاسای ژماره (189)ی ساڵی (1980)
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 10
رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (10)ی ساڵی) 2001(
یاسای له‌كارخستنی یاسای ژماره (189)ی ساڵی (1980)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
یاسای ژماره (189)ی ساڵی (1980) كه تایبه‌ته به‌وه‌ی پیاو بۆی هه‌بێ به‌بێ ئیزنی دادگا ژنی دووه‌م بهێنێ ئه‌گه‌ر بێوه‌ژن بێت، له كار ده‌خرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق