یاسای له‌كارخستنی بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 9
رۆژی ده‌رهێنان : 30/6/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ،له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2001)
یاسای له‌كارخستنی بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له كوردستاندا له كار ده‌خرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مێردی داوێن پیس (الزانی) و ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه داوێن پیسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، هه‌ر به‌و سزایه حوكم ده‌درێن كه له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (377)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق