یاسای ته‌ڵاقدانی به زوڵم
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 8
رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئەو یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2001
یاسای ته‌ڵاقدانی به زوڵم
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر مێردێ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا‌و، دادگا بۆ ده‌ركه‌وت كه مێرده‌كه به زوڵم ته‌ڵاقی داوه و به ته‌ڵاقدانه‌ش ژنه‌كه‌ی زه‌ره‌مه‌ند كردووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ،دادگا له‌سه‌ر داوای ژنه‌كه حوكمێكی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر مێرده‌كه‌دا ده‌دات كه له‌گه‌ڵ باری دارایی و گوزه‌ران و پله‌ی زوڵمه‌كه‌یدا بگونجێ و زه‌ره‌ره‌كان سه‌رجه‌م خه‌مڵ ده‌كرێن به‌مه‌رجێ سه‌ره‌ڕای مافه چه‌سپاوه‌كانی دیكه‌ی ژنه‌كه نه‌فه‌قه‌كه‌شی له ماوه‌ی دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له (3) سێ ساڵیش تێنه‌په‌رێ.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق