یاسای به ده‌ركردنی ژن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانیی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 7
رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ،له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خوارەوەماندا:
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2001
یاسای به ده‌ركردنی ژن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ژن (الزوجه) له حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هه‌ڵده‌بوێردرێ (تستثنی).
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ر كار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق