یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 6
رۆژی ده‌رهێنان: 30/6/2001
"بڕيار"
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایەی خوارەوەماندا:
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2001
یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات
مادده‌ی یه‌كه‌م:
هه‌ر پیاوێ له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ی ژنی خۆی ببڕێ سزا ده‌درێ به حه‌پس كردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌شه مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێك زیاتر نه‌بێ، یان به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ژنی هه‌بوو وله ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر هێنا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سزای حه‌پسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ر كار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق