یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای گەورە و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 35 مێژووی دەرهێنان: 18/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌و یاساكاریيه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (23)ی‌دا له رۆژی (17/12/2000) كردوويەتی و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بە پێی بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا: یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(4)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی دووه‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه: 3/وه‌زیر بۆ ئیداره‌ی كاروبار و به‌جێ هێنانی ئه‌رك و فرمانی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا راوێژكاری ده‌بێ ببێ و كۆمه‌كی پێ بكه‌ن، به‌ڵام نابێ له (3) سێ راوێژكاری زیاتر هه‌بن. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پێنجه‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (15) پازدەهەمی مادده‌كه: 15/ بزاڤ پێدانی تێكه‌ڵاوی و سه‌رخستنی نێوان قوتابخانه و بیئه‌ی ناوچه‌كه‌ی و پته‌وكردنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كانی باوكان ومامۆستایان. مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی یازده‌م هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1/وه‌زاره‌ت به‌خچه‌ێ ساوایان بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن له شه‌ش ساڵ خوارتر دادەمه‌زرێنێ. 2/شه‌رت و شروتی وه‌رگرتن و خوێندن بۆ باخچه‌كانی ساوایان رێك ده‌خا. 3/به پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتیی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلیيش ده‌كا. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پازده‌مدا داده‌نرێ وده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: 3/هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرا ئه‌وانه‌ی له مه‌سله‌كی ته‌دریس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن، هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی هاوشانه‌كانی خۆیان كه له زانكۆكان كارده‌كه‌ن، هه‌یه. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی شازده‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه وبه‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه: 3/وه‌زاره‌ت به پێی رێنمایی تایبه‌ت هه‌موو پێداویستیه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك كه‌لوپه‌ل (اثاث) و كتێب وله‌وازمی قوتابخانه‌یی و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بابه‌تانه ڕه‌نێودێنێ و فه‌راهه‌میان ده‌كا. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م تایبه‌ته به پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت هه‌مواربكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێت: 1/به‌ڕێوبه‌ريی گشتيی دیوان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش كه له پێڕۆكه‌یدا پێوه به‌ستراون، ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ: أ ـ نووسینگه‌ی وه‌زیر. ب ـ نووسینگه‌ی بريكاری وەزارەت ج ـ نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان. 2/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ته‌قویم و تاقیكردنه‌وه‌كان. 3/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاری فێركاری سانه‌وی و پیشه‌یی و په‌یمانگاكان. 4/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاريی سه‌ره‌تایی و باخچه‌ی ساوایان و له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واری. 5/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی به‌رنامه و ئامرازی فێركاری و پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. 6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی بزاڤی وه‌رزشی و دیده‌وانی و هونه‌ری. 7/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی سریانی. 8/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی توركمانی. مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (بیست و دووه‌م)هه‌موار ده‌كرێ و، له كۆتاییدا بڕگه (3 و4) یشی بۆ زیاد ده‌كرێ، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 2/وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی ولیژنه‌ی ره‌فته‌نی كه خۆی به‌زه‌رووری بزانێ پێك بهێنێ و، بنه‌ما و به‌ند و به‌ست (ضوابط) و ئیختيصاص و خه‌ڵاتیان به پێی رێنمایی بۆ دیار بكا، تا ئه‌رك و فرمانێ كه پێیان ده‌سپێردرێ پیاده‌ی بكه‌ن و، راوێژ و ئامۆژگاریی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی و ئیداری و یاسایی پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆیشی هه‌یه سوود له شاره‌زا و پسپۆڕ و لایه‌نی دیكه‌ی پێوه‌ندیداریش له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تیش وه‌ربگرێ. 3/وه‌زیر بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له قه‌زایه‌كاندا كاتێ پێویست بكا به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌روه‌رده بكاته‌وه كه هه‌ندێ له كاره تایبه‌تیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده له‌و یه‌كه ئیدارییه دا به پێی رێنمایی پێویست بگرێته ئه‌ستۆی خۆ. 4/وه‌زیر بۆی هه‌یه، كاتی پێویست به‌ڕێوه‌به‌ری و به‌ش و هۆبه له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا بكاته‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی و پێڕۆی ناوخۆ بۆ ئاسانكردنی به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی نۆیه‌م: هه رده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، كاری پێ ناكرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته كار. مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق