ياسای ژمارە (16)ی ساڵی (2000) ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (8)ی ساڵی (1999)ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق

ژمارەی یاسا : 16
ساڵی دەرچوون : 2000
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌(8)ی ساڵی(1999)ی
سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌ناوی خوای گەورە و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 32
مێژووی دەرهێنان: 13/12/2000
 
"بڕیار"
 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی له‌ ماددەی (56) و مادده‌ی (53) لە یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و، ئه‌و یاساكاریيەی‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (22)یدا له‌ رۆژی (12/12/2000) یاساكاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:

ياسای ژمارە (١٦)ی ساڵی (٢٠٠٠)
ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (٨) ی ساڵی (١٩٩٩)ی
سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق

مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:

دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه‌)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به‌ نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره‌ و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه‌ (٤٠٠) چوار سه‌د دیناره‌.

سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به‌ ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره‌ و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه‌ (400) چوار سه‌د دیناره‌.

چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره‌ و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره‌ و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به‌ نیوده‌وامی ـ ساڵانه‌ (500) پێنج سه‌د دیناره‌.



مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ یازده‌ هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ بخوێنرێته‌وه‌:
شه‌رتووشروت + دانانی ده‌رمانسازییه‌كه‌.
مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی به‌وكه‌سه‌ ده‌درێ كه‌ ئه‌م شه‌رتوشروته‌ی هه‌بێ:
1/ناوی ده‌رمانسازییه‌كه‌.
2/ كرێبه‌ندی (عقد ایجار) كه‌ دایه‌ره‌ی باجی موڵك وماڵ ته‌سدیقی كردبێ.
3/ناوه‌ بازرگانییه‌كه‌ی كه‌ ژووری بازرگانی بۆی مۆر كردبێ.
4/رووبه‌ره‌كه‌ی له‌ (20م2) كه‌متر نه‌بێ.
5/پانایی ده‌ره‌وه‌ی له‌ دوو مه‌تر ونیو كه‌متر نه‌بێ.
6/كاتی رووخان وسووتان ده‌شێ ده‌رمانسازییه‌كه‌ی به‌ گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ پێی شه‌رتوشروت (ته‌نیا شه‌رتی رووبه‌ر نه‌بێ) بگوازرێته‌وه‌ بۆ جێگایه‌كی دیكه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌دا تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی یا كردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازییه‌كی دیكه‌ به‌ پێی شه‌رتوشروتی خۆی.

مادده‌ی سێیه‌م:
بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی بیست وپێنجه‌م هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ بخوێنرێته‌وه‌:
1/كاروباری لق لیژنه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌با له‌ (پێنج) ئه‌ندام پێك دێ واتا (4 ئه‌ندام + سه‌رۆك)، ده‌شبێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان كرد بێ له‌ (پێنج) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ئه‌وانه‌ ئه‌ندامه‌كانی لق به‌ده‌نگدانی نهێنێ هه‌ڵیانده‌بژێرن.

مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی وەقایعی كوردستاندا ده‌خرێته‌ كار.







              			                                                  د.رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                   سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق