یاسای چواره‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به‌ناوی خوای گەورە و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 29
مێژووی بڕیار: 7/12/2000
"بـڕیار"
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) وماددە (٥٣)ی هە‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (20)ی رۆژی (6/12/2000)ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:
یاسای
ژماره (13)ی ساڵی (2000)
یاسای
چواره‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(3)ی ساڵی(1992)ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
وه‌زاره‌تێكی نوێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
بڕگه (دووه‌م)ی ماددەی (9) هه‌موار بكرێ كه زنجیره‌ی (16)ی بۆ زیاد بكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێنرێته‌وه:
16 – وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق