یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازه‌كانی
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 27
مێژووی بڕیار: 15/11/2000
"بڕیار"
پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (15/11/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2000
یاسای
نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه بۆی هه‌یه نرخی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازە (مستلزمات) كاره‌باییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه دابنێ و كرێی موحه‌وویله كاره‌باییه‌كانیش كه هه‌ن دیاربكات.
مادده‌ی دووه‌م:
حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ئه‌و نرخانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له‌هه‌رێمدا ئیقراری كردووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی چواره‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بی كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق