یاسای په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبه‌خوێنانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلاميی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای گەورە ومیهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 23 مێژووی بڕیار: 30/10/2000 "بـڕیـار" پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتيمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (30/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، بەپێی حوكمی بڕگه (1)ی ماددەی (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2000 یاسای په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبه‌خوێنانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلاميی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبه‌خوێنان، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له زانسته ئیسلامییه‌كاندا پێ ده‌درێ وبه (فرمانبه‌ری) پێشنوێژ وخوتبه‌خوێن یان به مامۆستا له قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلامی دا دادمه‌زرێ و، مووچه‌كه‌شی به پێی یاسای كارپێكراوی كارگوزاری (الخدمه) ده‌ستنیشان ده‌كرێ. مادده‌ی دووه‌م: چۆنيەتی و ڕه‌وشی خوێندن له دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌كه‌دا به پێڕۆ دیاری ده‌كرێ. مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بخاته كار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا ده‌خرێته كار و، حوكمه‌كانی ئه‌و په‌یمانگه‌یانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئێستا له هه‌رێمدا هه‌ن. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق هۆكاره پێویستيه‌كان ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه یاساكاری كراوه كه پێشنوێژ وخوتبه‌خوێنانی له‌بار ومامۆستایانی لێهاتوو له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ئاماده بكرێن.