یاسای ده‌رماڵه‌كانی شاند و سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێمدا به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 18 مێژووی بڕیار 3/12/1998 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/12/1998 دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ماندا. یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1998 یاسای ده‌رماڵه‌كانی شاند و سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێمدا (به‌شی یه‌كه‌م) ماده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان. دووه‌م: تێكرای كارمه‌ندانی ده‌ستگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له (خێزان) بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رماڵه‌كانی سه‌فه‌ر كردن ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به پێی شه‌رع له‌سه‌ریه‌تی به‌خێویان بكا و حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌یگرێته‌وه دووه‌م: مه‌به‌ست له ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌ر كردن ئه‌و كرێ و ده‌رماڵانه‌ن كه له خواره‌وه ناویان هاتووه: أ- كرێ ی گواستنه‌وه: كرێی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ له كاتی سه‌فه‌ر كردنی بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی ره‌سمی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. ب- مه‌سره‌فی شوێن گۆرین (نفقات التحویل): مه‌سره‌فی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. ج- ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له ده‌ره‌وه‌ی جێگای ئیشی خۆی به سه‌ری ده‌با له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا بۆ ئه‌نجام دانی كارێكی ره‌سمی كه سوكنا و خواردن و مه‌سره‌فی گیرفان ده‌گرێته‌وه. د- ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی براوه: ئه‌و بڕه پاره براوه‌ی مانگانه‌یه كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌درێ له به‌رامبه‌ر گه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی كاری ره‌سمی له ناو سنووری شاره‌وانیدا. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسای ده‌یان گرێته‌وه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێن: یه‌كه‌م- جۆری یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان. دووه‌م- جۆری دووه‌م: خودانی پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادوه‌ر و راوێژكاره‌كانی كارمه‌ند له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه به بریكاری به‌رێوه ده‌به‌ن. سێ یه‌م- جۆری سێ یه‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مانگانه (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو زیاتر مووچه وه‌رده‌گرت. چواره‌م- جۆری چواره‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو كه‌متره. (به‌شی دووه‌م) مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م- ئه‌و كه‌سه‌ی كه به وه‌فد ده‌نێردرێ كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌م پێیه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌رف ده‌كرێ: أ- جۆری یه‌كه‌م: گه‌نجینه هه‌موو خه‌رجییه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ پشت به‌و به‌ڵگه نامانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كا به مه‌رجێ له لایه‌ن ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردوویه‌تی راستێندرابێت. ب- جۆری دووه‌م- كرێ ته‌واوی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوینه‌ی كه به وه‌فد بۆی چووه‌و كرێ گه‌رانه‌وه‌ش. ج- جۆری سێ یه‌م: كرێی سێ كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه. د- جۆری چواره‌م- كرێی دوو كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه. ه- ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردراوه ده‌توانێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی به‌كار بهێنێ هه‌مان ئه‌و كرێیه‌ی پێ ده‌درێ كه ده‌یكه‌وێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به وه‌فد ده‌نێردرێ خه‌رجی ده‌كه‌وێ بۆ گوێزانه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یه‌وه بۆ شوێنه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن له كاتی ناردن به وه‌فدو له كاتی گه‌رانه‌وه‌دا. سێیه‌م- ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا پێداویستی و شتی حكومه‌تی گوێزایه‌وه خه‌رجی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت. به‌شی سێه‌م (ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه) مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به وه‌فد ده‌نێردرێته ناوه‌وه‌ی هه‌رێم خه‌رجی سوكنای پێ ده‌درێ هه‌ر وه‌ك له خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ: جۆر ئوتێل أ- جۆری دووه‌م و سێیه‌م پله یه‌ك ب- جۆری چواره‌م پله دوو مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی ده‌كه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له‌كاتی به وه‌فد چوونیدا له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌یدا به‌سه‌ری ده‌با بۆ ئه‌نجامدانی كاری ره‌سمی به گوێره‌ی ئه‌و پێوانه‌یه‌ی خواره‌وه: جۆر ده‌رماڵه أ- دووه‌م (100) دینار بۆ خواردن (50) دینار بۆ گیرفان. ب- سێیه‌م وچواره‌م (80) دینار بۆ خواردن (30) دینار بۆ گیرفان (سێیه‌م) (20) دینار بۆ گیرفان (چواره‌م) دووه‌م: ئه‌وه‌ی (تنسیب یان ئینتداب) كرابێ بۆ فه‌رمانێك كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و شاره‌وانییه‌ی كه باره‌گای فه‌رمانه‌كه‌ی تێدایه ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی ده‌كه‌وێ به‌گوێره‌ی به‌ندی یه‌كه‌م (اولا) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (60) رۆژ زیاتر نه‌بێ. سێیه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌كه‌وێ كه بۆ باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای سه‌عات شه‌شی ئێواره ئه‌گه‌ر له كاتی به وه‌فد ناردنیدا ته‌نیا شه‌وێكی به‌سه‌ر بردبێ. به‌شی چواره‌م خه‌رجی جێ گۆركێ (نفات التحویل) مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه خه‌رجی جێ گۆركێ (نفات التحویل)ی له‌م بارانه‌ی خواره‌دا ده‌كه‌وێ: یه‌كه‌م- له كاتی دامه‌زراندندا. دووه‌م- له كاتی گوێزانه‌وه له وه‌زیفه‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. سێیه‌م- له كاتی به دوماهی هاتنی وه‌زیفه‌كه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بی (ته‌نیا كاركه‌ناری (الاستقاله) نه‌بێ) به مه‌رجێك له شوێنی وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی ته‌حویل بێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێرێ بۆ ئاكنجی بوون له ماوه‌یه‌ك كه له (9) نۆمانگ تێپه‌ر نه‌كات له مێژووی ترازانیه‌وه (انفكاك) له هه‌ر دووباری گوێزانه‌وه و به دوماهی هاتنی خزمه‌تدا. مادده‌ی هه‌شته‌م: خه‌رجی جێگۆركێ (التحویل) ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: كرێی سه‌فه‌ر به‌و هۆی گواستنه‌وه‌یه‌ی كه شیاویه‌تی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها كرێی سه‌فه‌ری خێزانه‌كه‌ی به هه‌مان ئه‌و پله‌یه‌ی كه موسته‌حه‌قه. دووه‌م: خه‌رجییه پێویسته‌كان بۆ گوێزانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له سوكناكه‌یه‌وه بۆ شوێنه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن. سێیه‌م: خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی. چواره‌م: خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی كه‌لو په‌له‌كانی ماڵه‌وه و خه‌رجی پێچانه‌وه‌یان. پێنجه‌م: ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه (سوكناو خواردن و، ده‌رماڵه‌ی گیرفان) ته‌نیا بۆ خۆی به‌بێ خێزانه‌كه‌ی. به‌شی پێنجه‌م (حوكمه‌كانی دوماهی) مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌كرێ به وه‌فدچوو له غه‌یری ئه‌و ئوتێله دابه‌زێ كه بۆ جۆری ئه‌و ته‌رخان كراوه له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئیش (مجموعه العمل) كه ره‌وشه‌كه‌ی وا ده‌خوازێ له یه‌ك ئوتێلدا دابه‌زن به‌و هۆیانه‌ی كه وه‌زیر یان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند یان ئه‌وه‌ی رایده‌سپێرن پێی قایل بن. مادده‌ی ده‌یه‌م: له كاتی به‌كارهێنای ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه له لایه‌ن به وه‌فدچووه‌وه ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێ. مادده‌ی یانزده‌یه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی ده‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی به وه‌فدچوونیدا تووشی پێشهاتێك بوو سوچ له‌و نه‌بوو، به مه‌رجێگ له لایه‌نێكی ره‌سمی تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌مه بسه‌لمێنێ، ته‌واوی ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌وێ (الاستحقاق) سه‌رف ده‌كرێ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌رێته‌وه باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌ی. مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: به وه‌فد چوو له‌سه‌ریه‌تی لیستێكی ئه‌و خه‌رجی و ده‌رماڵانه‌ی سه‌رفكردنی (وه‌سلی ئۆتێلیشی له گه‌لدابێ) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكا. له (10%)ی بره پاره‌ی هه‌موو لیسته‌كه داده‌شكێنرێ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشه‌كی ده‌كات له دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا. هه‌روه‌ها بڕی (20%)ی پاره‌ی هه‌موو لیسته‌كه داده‌شكێندرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوای ماوه‌ی سێ مانگ پێشكه‌شی ده‌كات، ناوه‌رۆكی لیسته‌كه سه‌رف ناكرێت ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌ی شه‌ش مانگ پێشكه‌ش بكرێت و عوزرێكی ره‌وای له‌گه‌لدا نه‌بێت. مادده‌ی سیانزده‌یه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی فه‌رمانگه یا ئه‌وه‌ی كه رایده‌سپێرن (یخولانه) سه‌رف كردن ده‌راستێنێ (یصادق) بۆی هه‌یه ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه پێی وایه راست نین فتیان بكا یان دایان به‌زێنێ له‌گه‌ڵ به‌یان كردنی هۆیه‌كانیان. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی له‌سه‌ریه‌تی رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دیاری كردنی ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی براوه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یاگرێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه ئوتێلیان لێ نییه بۆ حه‌وانه‌وه‌یان. مادده‌ی پانزده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت. مادده‌ی شانزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ریه‌تی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی (1/1/1999)وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق. (هۆكاری پێویست) بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌ستگاكانی حكومه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ئه‌ركه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی باش به رێوه ببه‌ن و چاكترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن و بارگرانی له‌سه‌ر شانی فه‌رمانبه‌ری راسپێردراو به ئه‌نجام دانی ئه‌ركی ره‌سمی له غه‌یری شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆی كه‌م بكه‌نه‌وه و به نرخه باوه‌كانی (السائده)ی ئێستا له هه‌رێمدا رابگه‌ن، ئه‌م قانوونه یاساكاری كرا.