یاسای ژماره‌ (16)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

ژمارەی یاسا : 16
ساڵی دەرچوون : 1999
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ بڕیار: 31
مێژووی بڕیار: 19/12/1999

بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ پێی بڕگه‌ (3)ی مادده‌ (2) له‌ یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 دا یاسا كاری كردووه‌، بڕیاری ده‌رهێنای ئه‌م یاسیه‌مان دا:


یاسای ژماره‌ (16)ی ساڵی 1999
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق


مادده‌ی یه‌كه‌م:
1-	ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر مادده‌ی نۆیه‌م ده‌بێته‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیرێك به‌ ناوی (وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) ئیش و كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.
2-	بڕگه‌ی (أ) ده‌بێته‌ دووه‌م و برگه‌ی (ب) ده‌بێته‌ (سێیه‌م) له‌ مادده‌ هه‌مواركراوه‌كه‌دا.

مادده‌ی دووه‌م: 
ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر مادده‌ی یانزده‌یه‌م بۆی ده‌بێته‌ بڕگه‌ی (3) (سه‌رۆك بۆی هه‌یه‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیر قه‌بووڵ بكات).

مادده‌ی سێیه‌م:
بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنریته‌وه‌:
1-	له‌كاتی غایب بوونی سه‌رۆك، جێگره‌كه‌ی شوێنی دگرێته‌وه‌و له‌ كاتی غایب بوونی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی پایه‌ی سه‌رۆك به‌ یه‌كێك له‌ وه‌زیره‌كان ده‌سپێردرێت.

 مادده‌ی چواره‌م: 
 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ سه‌ریانه‌ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جی بكه‌ن.


مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێبه‌جی ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.




                                                                     جوهر نامق سالم 
                                                سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق